توشبوانى كۆرۆنا له‌عێراق‌و هه‌رێم ئاشكراكرا

کوردستان

19/10/2020‌ 778 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی تەندروستی عێراق نوێترین ئامارى كۆرۆناى له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق به‌هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌، له‌ئاماره‌كه‌دا هاتوه‌ ((لە24 كاتژمێرى ڕابردودا چوار هەزارو 44 کەس توشی کۆرۆنا بون‌و 63 کەسیش گیانیان لەدەستداوە)).
 
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه‌، 20 هەزارو 419 پشکنین کراوەو ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ چوار هه‌زارو 44 کەس توشی کۆرۆنا بون‌و 63 کەسیش گیانیان لەدەستداوەو هەروەها سێ هەزارو 55 کەسیش چاکبونەتەوە.

له‌ئاماره‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌، تائێستا له‌84.4٪ی توشبوانی کۆرۆنا کە 363 هەزارو 532 کەسە چاکبونەتەوەو 56 هەزارو 829 کەسیش لەنەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن‌و لەژێر چاودێریی پزیشکدان‌و تائێستاش 10 هەزارو 317 کەس بەکۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە
 
سلێمانی 16
هەولێر 4
دهۆک 4
بەغدا 10
کەرکووک 3
واست 3
زیقار 3
موسەننا 3
نەینەوا 3
کەربەلا 2
دیالە 2 
بەسرە 2
میسان 2
بابل 2
نەجەف 1
دیوانیە 1
 
ئێستا کۆی توشبوانی کۆرۆنا لەعێراق 430 هەزارو 678 کەس لەعێراق‌و هەرێمی کوردستان توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 363 هەزارو 532 کەس توشی کۆرۆنا بون‌و 10 هەزارو 317 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.