شارپرێس:
دەستەی دەستپاکی هه‌رێمی كوردستان له نوسراوێكدا داوای گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی دژی ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر ده‌كات كه بەبێ پاڵپشتی یاسایی ماوەی خزمەتەکەیان درێژکراوەتەوە.
له نوسراوێكدا كه واژۆی د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی دەستەی دەستپاکی هه‌رێمی له‌سه‌ره، ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردوە کە لەبەرواری 1-7-2020ەوە دەست کراوە دەبن بۆ وەرگرتنی ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر ھەموو ئەو دادوەرو فەرمانبەرانەی بەبێ پاڵپشتی یاسایی ماوەی خزمەتەکەیان درێژکراوەتەوە.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان داواشی لە وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێم کردوە کە مووچەی ئەو دادوەرو فەرمانبەرانە ڕابگرن.
لەماوەى رابردوودا ناوی ژمارەیەکى زۆر لە دادوەرو فەرمانبەرانی دادگاکان رەوانەى دەستەى دەست پاکى کرابوون کە بەبێ هیچ پشتیوانیەکى یاسایی ماوەى خزمەتیان درێژ کراوەتەوە، دواتر دەستەکە لێکۆڵینەوەى لەبارەى ئەو دۆسییە دەست پێ‌کرد.