د. شەماڵ یاوەر:سێ مانگى سەخت لەبەردەم هەرێمى کوردستانە

کوردستان

22/10/2020‌ 1161 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
بەرێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆناوە سێ مانگی سەخت لەبەردەم هەرێمی كوردستانە و مەگەر خوا خۆی ڕەحم بە هەرێم بکات.

د.شەماڵ جەبار یاوەر بەشارپرێسی وت، نەخۆشخانەكانی سلێمانی جێگای وەرگرتنی توشوبوی كۆرۆنایان نەماوە و رۆژانەش ژمارەی توشبوان لەزیادبوونە و ڤایرۆسەكە زیاتر تەشەنەی سەندووە. 

وتیشی، بەهۆی دۆخی ئابوری هاوڵاتیان بەرپرسانی تەندروستی ناوێرن داوای کەرەنتینە بکەن.

ناوبراو باسیلەوەشكرد، ئەوژمارانەی كەرۆژانە وەزارەتی تەندروستی بڵاویدەكاتەوە تەنها ئەوكەسانەن كە پشكنینی كردووە، چەندان كەسیی دیكەش هەیە كەتوشبوون و  لەماڵەوەن. 

بەرێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە لەبارەی هاتنی زستان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە دەڵێت، سێ مانگی سەختمان لەبەردەستە چونكە تائێستا تەجروبەمان لەگەڵ زستان نیە، كەلەو وەرزەدا پێنج ڤایرۆسی تر هەیە كەدەكرێت تێكەڵاوی كۆرۆنابێت. 

د. شەماڵ جەبار یاوەر، داوا لەهاوڵاتیانیش دەكات پابەندی رێككارەكانی خۆپارێزی بن و دەڵێت، ئەگەر هەموو كەرتی تەندروستی عێراق بهێنینە هەرێم، ئەگەر خۆمان نەپارێزین رێژەی مردن هەر بەرزتر دەبێت.