پارتى و یەکێتى لەناوچەکانی خۆیانەوە سەرەڕای ناکۆکییەکان هێزی مانەوە لەیەکترەوە وەردەگرن

کوردستان

22/10/2020‌ 2151 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتى کوردستان لە سلێمانى رایدەگەیەنێت کە گرنگە ساڵانە یادی خیانەتەکان بیری خەڵک بخرێتەوەو پەرلەمانتارێکی پێشووی گۆڕانیش دەڵێت، پارتی و یەکێتی لە روکەشدا دژی یەکن، بەڵام هێزی مانەوە لە دژایەتی یەکتر وەردەگرن.
بەرنامەى ئەمجارەى بە"پێوە" میوانداری هەریەکە لە شێرکۆ حەمە ئەمین پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان و حەسەن جەبارى کارگێڕی لقی 4ی پارتى دیموکراتى کوردستان لە سلێمانى کردوە.
شێرکۆ حەمە ئەمین دەڵێت" سەرەڕای ئەوەى کە ناکۆکی و ململانێی پارتى و یەکێتى کاریگەرى لەسەر دەروونى خەڵک و بازاڕو ئاشتى کۆمەڵایەتى هەیە، بەڵام بەشێک لەناو پارتى و بەشێکیش لەناو یەکێتى هێزو ورەى مانەوە لەیەکتر وەردەگرن کە شۆڕبووەتەوە بۆ ئەندام و لایەنگرەکانیان و هەردوولایان لەناوچەکانى خۆیان پێی بەهێز دەبن".
ئەو پەرلەمانتارەى پێشوو دەشڵێت،رووداوى ١٦ى ئۆکتۆبەر لەهەردوو ناوچەى پارتى و یەکێتى روویداوەو هەردوو حزبەکەش لێی بەرپرسیارن، پێشیوایە قسەکانى مەسرور بارزانى لەسەر رووداوەکانى ١٦ى ئۆکتۆبەر هەڵەبووەو وەک کادیرێکى حزبى قسەى کردوە لەکاتێکدا خۆی داواى لە وەزیرەکان کرد کە نابێت کارى حزبی بکەن و حزبیانە بیر بکەنەوەل ناو حکومەتدا.
لای خۆشییەوە حەسەن جەبارى دەڵێت"پارتى واقعی سیاسى و کۆمەڵایەتى ئێمەی باش خوێندوەتەوە، بۆیە ئەزانى چۆن مامەڵە دەکات لەگەڵ بارودۆخەکاندا".
ئاماژە بەوەش دەکات،چوونى مەسرور بارزانى بۆ پەرلەمان و وەڵامدانەوەى پرسیارى پەرلەمانتاران کلتورى دیموکراسى لە هەرێم دەباتە پێشەوە.

تەواوى بەرنامەکە لێرەوە ببینە:
س.هـ

بەپەلە