شارپرێس:
ئوسامە بن لادن، ناوبانگێكی گهوره پهیدا دهكات، بهڵام ئهمجاره ئهو كهسه نییه كه "تیرۆرست" بووه بهڵكو ئوسامه نوێیهكه لهبواری وهرزشدایه.
بەپێی ههواڵێكی رۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی، ئوسامە بن لادنی یاریزانیی پیرۆیی بۆتە سەردێڕی رۆژنامە جیهانییەکان و ناو ناوبانگێکی زۆری بۆخۆی پەیداکردووە، ئەویش لەبەرئەوەنا کە یاریزانێکی لێهاتوو بەهرەمەندە، بەڵکو تەنیا لەبەر ناوەکەی و ناوی سەددام حوسێنی برای.
ئوسامە بن لادنی تەمەن 18 ساڵ لە لهیانهی یۆنیۆن کۆمیرسۆن یاریی دەکات لە یەکێکە لە تیپەکانی ناو خولی پلەی دووی وڵاتی پیرۆ .
ئوسامە باسی لەوە کردووە کە سەرەتا بیری لە گۆڕینی ناوەکەی کردۆتەوە، بەڵام دوای ئەوەی ناوبانگێکی گەورەی بۆ پەیداکردووە، ئێستا پەشیمانبۆتەوە و زۆریش حەز لە ناوەکەی دەکات.
ئوسامە بن لادنی پیرۆیی، لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی 2002 لەدایک بووە، واتە ئەوکاتەی ئوسامە بن لادن بەهۆی هێرشەکەی سەر هەردوو تاوەری بازرگانی ئەمەریکا لە شاری نیویۆرک لەساڵی 2001، میدیا جیهانییەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردبوو، ئەمە وای لە باوکی کردووە ئەو ناوە لە کوڕەکەی بنێت.
ئەو دەڵێت لەگەڵ ئەوەی ناوەکەی لە وڵاتەکەی ئەوان کەمێک سەیر دەردەکەوێت، بەڵام ئەو بەلایەوە ئاساییە و لەسەری راهاتووە، بەتایبەت دوای ئەوەی باوکی ناوی لە براکەی تریشی ناوە سەددام حوسین، نیازیشی هەبووە منداڵەکەی تریشی ناوبنێت جۆرج بووش، بەڵام کچ دەرچووە.
ئوسامە بن لادن ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە لە پیرۆ کەسێکی تریش هەیە ناوی هیتلەرە، هۆکاری ئەوەشی بۆ ئەوەگەڕاندۆتەوە کە لە پیرۆ هیچ ناوێک بەیاسا قەدەغە نەکراوە.
ئامادەکردن : ئاکۆ ئاڵی