شارپرێس:
وته‌بێژى پنتاگۆن له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، هه‌وڵدانى توركیا بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى سیسته‌مى موشه‌كى ئێس400 پێده‌چێ هه‌ڵوێست‌و هه‌نگاوى جدیى له‌په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌نكه‌ره واشنتۆنى به‌دواوه بێت.
ئاژانسى سپوتینگ له‌زارى جاناتان هافمه‌ن وته‌بێژى پنتاگۆنه‌وه ڕایگه‌یاند، "ئه‌مریكا پێده‌چێت به‌توندترین شێوه تاقیكردنه‌وه‌ى ڕۆژى 16ى ئۆكتۆبه‌رى توركیا له‌سه‌ر سیسته‌مى موشه‌كى ئێس400 ئیدانه بكات، چونكه واشنتۆن دژى ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌و ئه‌مجۆره كارانه‌ش ئاسه‌وارى توندى له‌په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه‌كانى دوو وڵاتى به‌دوادادێت".
جاناتان جه‌ختیشده‌كاته‌وه،" ئاوا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى توركیا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن‌و پابه‌ندبونه‌كانى ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه وڵاتانى ناتۆدا یه‌كناگرێته‌وه".
هاوكات ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا له‌مباره‌وه جه‌ختیكرده‌وه، "ئه‌نكه‌ره له‌باره‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ست به‌سیسته‌مى به‌رگرى ئێس400 له‌وڵاته‌كه‌ى كه له‌ڕوسیا كڕیویه‌تى، هیچ جۆره گفوتگۆو ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئه‌مریكیدا نابێت".
پێنجشه‌مه‌ى ڕابردوو هه‌روه‌ها خلوسى ئاكار وه‌زیرى به‌رگرى توركیا هه‌روه‌ها له‌مباره‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه وڵاته‌كه‌ى تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى په‌یوه‌ست به‌سیسته‌مى به‌رگرى موشه‌كى ئێس400ه‌وه له‌سینۆپدا ئه‌نجامداوه.
له‌ساڵى 2018 به‌دواوه تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا هه‌ندێك گوشارى په‌یوه‌ست بهپو‌چه‌ڵكردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى كڕینى سیسته‌مى ئێس400 له‌سه‌ر توركیا داناوه، كه له‌نمونه‌ى ئه‌و ده‌توانرێت بێبه‌شكردنى توركیا له‌كڕینى سیسته‌مى ئێف 35ى ئه‌مریكى ئاماژه پێبكرێت.
وه‌رگێڕان: یاسین نادر