ئه‌مریكا هۆشداریدەدات لەبارەی دەستێوەردانی ئێران‌و ڕوسیا لەهەڵبژاردنەکاندا

مەلەفی تایبەت

24/10/2020‌ 612 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ڕوسیاو ئێران هێرشەکانیان بۆسەر تۆڕەکانی حکومەتی ئه‌مریكاو سیستەمە کۆمپیوتەریەکان زیاددەکەن لەکاتێکدا هەڵمەتەکانی زانیاریە سەرلێشێوێنەرەکانیان زیاتردەکەن بەو هیوایەی متمانەی دەنگدەرانی ئەمەریکا تێکبدەن لەکاتێکدا کەمتر لەدوو هەفتە ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 3ی مانگی 11.
ئەو هۆشدارییە ڕۆژی پێنجشەممە لەلایەن بەرپرسانی هەواڵگریی ئەمریکاو بەرپرسانی ئاسایشی هەڵبژاردنەوە دێت، پاشئەوەی ماوەی کەمتر لە24 کاتژمێر بەڕێوەبەری هەواڵگریی نەتەوەیی ئەمریکا؛ ئێرانی تاوانبارکرد بەدەستپێکردنی یەکەم هێرش بۆسەر هەڵبژاردنی داهاتوو، تارانی تۆمەتبارکرد بەناردنی هەزاران ئیمەیڵی چەواشەکار کە بۆ ترساندنی دەنگدەران کڵێشەکراوە.

ئەو ئامۆژگاریانەی کە ڕۆژی پێنجشەممە لەلایەن دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی‌و دەزگای ئاسایشی ئینتەرنێتی‌و ژێرخانی ئابوریەوە دەرچوو دەڵێن ئەو ئیمەیڵ‌و نامە ئەلیکترۆنیانەو سەرباری توانای ڕوسیاو ئێران بۆ دەستڕاگەیشتن بەزانیاری تۆماری دەنگدەران تەنها دەستپێکردنی هەڵمەتێکی گەورەترە بۆ پشتگوێخستنی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئێف بی ئای‌و سی ئای ئێس ئەی، هێرشەکانی ڕوسیا لەمانگی نۆوە دەستیپێکردوەو دەیان تۆڕی حکومیی دەوڵەتی‌و خۆجێیی کردبوە ئامانج کە فڕۆکەوانی‌و تاپەروەردەیان کردبووە ئامانج.

هۆشدارییەکان ئەوە دەڵێن کە هێرشبەری ئەلیکترۆنی ناسراو بە(Beserk Bear) سەرکەوتوانە توانیوێتی ژێرخانی تۆڕە ئەلیکترۆنییەکە ببڕێت‌و هەر لە1ی ئۆکتۆبەری 2020وە بەلای کەمەوە توانیوێتی زانیارییەکانی دوو خزمەتگوزاری بدزێت ببنە قوربانی.

هێرشبەرەکان هەروەها توانیان بەڵگەنامەکان بەدەستبهێنن کە دەتوانن ڕێگەیان پێبدەن لەتۆڕەکان بسوڕێنەوە، بەدوای زانیاری گرنگدا دەگەڕێن لەکاتێکی دواتردا دەتوانن بەکاریان بهێنن، ئەگەری ئەوەیە هەیە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داهاتوو ئاڵۆزبکەن.

لەڕاگەیانراوەکەدا هاتوە، "ڕەنگە هەندێک مەترسی لەسەر زانیاری هەڵبژاردن دروستبێت کە لەتۆڕە حکومیەکانی (دەوڵەت، ناوخۆ، خێڵ‌و خاوەندارێتی شوێن)دا هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا، یٔێف بی ئای‌و سی ئای ئەی تا ئەوڕۆکە هیچ بەڵگەیەکیان لەبەردەستدانییە کە تەواوی داتاکانی هەڵبژاردن لەمەترسیدابوبێت".

کاربەدەستان ڕەتیانکردەوە وردەکاری زیاتر سەبارەت بەسودوەرگرتنەکانی ڕوسیا بڵاوبکەنەوە یان بڵێن کام لەخزمەتگوزارییەکانی حکومەت لەمەترسیدابون، بەڵام دەزگای سەربەخۆی ئاسایشی تۆڕەکانی ئینتەرنێت (ماندیانت) دەڵێن هەڵسوکەوتی ڕوسیا وادەردەکەوت کە بەرەو دەنگدانی 3ی مانگی 11 ئاڕاستەکرابێت.

لەلێدوانەکەدا جۆن هۆڵکویست بەڕێوەبەری باڵای شیکاری دەزگای ماندیانت وتی:"ئەمە وادەکات دەستیانڕابگات بەسیستمەکە بۆ دروستکردنی پشێوی یان خۆی لەخۆیدا مەبەستێکیان هەیە کە ڕێ بەلایەنێکی چالاک بدات سود لەڕوانینی تایبەتی نەبونی ئاسایش لەهەڵبژاردنەکاندا وەربگرن‌و پرۆسەی دیموکراسی بێ بەها بکەن".

هۆڵکویست ئەوەشی وت؛ لەکاتێکدا لانیکەم یەک هێرشکراوەتەسەر ئامانجێک کە پەیوەندی بەهەڵبژاردنەوە هەیە، "هیچ زانیارییەکمان نییە کە ئاماژە بەوەبدات کە ئەو بکەرانە هێندە توانایان هەبێت یان تەنانەت ئامادەگی ئەوەیان هەبێت دەنگەکان کەمبکەنەوە".

بەڵام لەکاتێکدا بکەرە هێرشبەرە ئەلیکترۆنییە ڕوسییەکان وادەردەکەون کە ڕازین بەدۆخەکە لەئێستادا بۆ هەڕەشەکردن لەتۆڕەکانی پەیوەندیدار بەهەڵبژاردنی ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە ئێف بی ئای‌و سی ئای ئێس ئەی هۆشدارییاندا کە وادەردەکەوێت بکەرە گرێدراوەکانی ئێران لەبارێکدابن کە توانای ئەوەیان هەیە خراپ سود لەخاڵە لاوازەکانی ئێستای تۆڕەکە وەربگرن.

ئەو بکەرانە لەمانگی هەشتی 2019وە بەڕادەیەکی زۆر خۆتێهەڵقورتانیان لەدژی تۆڕەکانی ئەمریکا ئەنجامداوە؛ "بەپێی راوێژکارییە نوێکە کە ئاماژە بەئەگەرەکانی بڵاونەکردنەوەی هێرشی لەدەستدانی خزمەتگوزاری (DDos)و هەڵمەتەکانی شێواندنی پێگە ئەلیکترۆنییەکان ئەنجامدەدەن".

هۆشدارییەکان باس لەوەدەکەن، کە "ئەگەری ئەوە هەیە ئەم چالاکییانە ئەو سیستمانە بەشێوەیەکی کاتی والێبکەن کە خەڵک یان بەرپرسانی کاروباری هەڵبژاردن دەستیان پێڕانەگات، کە ئەمەش دەتوانێت خاوی بکاتەوە، بەڵام ڕێگری ناکات لەدەنگدان یان ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان".

زیاتر هۆشداریدا کە بکەرە هێرشبەرە ئەلیکترۆنییەکانی ئێران هەروەها هەستاون بەبەرفراوانکردنی تواناکانیان بۆ چەواشەکردنی پەیوەست بەهەڵبژاردنەوەو "دروستکردنی ماڵپەرە میدیاییە وەهمییەکان‌و ساختەکردنی ماڵپەرە میدییاییە یاساییەکان بۆ بڵاوکردنەوەی داتای تۆماری دەنگدەرانی ئەمریکاو پڕوپاگەندە دژە ئەمریکاو زانیاری هەڵە لەبارەی سەرکوتکردنی دەنگدەران‌و ساختەکاری بکەن لەپرۆسەی دەنگداندا".

هۆشدارییەکان لەبەرپرسانی ئاسایشی‌و هەواڵگریی ئەمریکاوە گۆڕا بۆ تەرزەدەنگێکی وریاکردنەوە، بەڵام پێدەچێت زیاتر گەشبینانەتر بێت لەچاو ئەوەی ئەمدواییانە کە لەمانگی ڕابردودا بڵاویانکردەوە".

کریستۆفەر ڕەی بەڕێوەبەری ئێف بی ئای لە17 مانگی 9دا بەلیژنەی ئاسایشی یاسادانەرانی کۆنگرێسی وت:"ڕوسیا بەردەوام هەوڵدەدات کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانمان بکات، بەشێوەیەکی سەرەکی لەڕێگەی ئەو شتەی کە پێیدەڵێین کاریگەری خراپەکاری بەپێچەوانەی ئەوەی کە لەساڵی 2016دا ڕویدا کە ئەوکاتە هاوکات هەوڵێک هەبوو بۆ بەئامانجگرتنی ژێرخانی هەڵبژاردنەکان".

بەڵام لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی هێرست دوو هەفتە لەمەوبەر، گەورە بەرپرسی دژەهەواڵگریی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا کە دیمەنی هەڕەشەکە لەگۆڕاندایەو دەڵێت:"ڕوسیاو ئێران‌و چین بەشێوەیەکی چالاکانە ژێرخانی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا بەئامانج دەگرن".

ولیام ئیڤانا لەناوەندی دژەهەواڵگیری نیشتیمانی‌و ئاسایشی وتی:"ئێمە زۆر بەنەرمی کارده‌كه‌ین، زۆر سەرکەوتوبوین لەبەرەنگاربونەوەی زۆربەی هەرەزۆری ئەو هەواڵانە".

دوابەدوای هەڵمەتی ئیمەیڵی ئێرانییەکان، بەرپرسان هۆشدارییاندا بەدەنگدەرانی ئەمریکا کە ئەم هەڵمەتانەی ڕوسیاو ئێران دەستیانپێکردوە تەنها دەستپێکن.

کریستۆفەر کرێبس بەڕێوەبەری دەزگای سی ئای ئێس ئەی رۆژی چوارشەممە لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند، "هەواڵگیری هاوبەش سەرباری ئەوەی کە جێی نیگەرانییە، بەڵام سۆپڕایس نییە"، لەدرێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی:"وا چاوەڕواندەکرێت ئەو بکەرە هێرشبەرانە کە دەیانەوێت دەستێوەردان ئەنجامبدەن لەزیادبوندا دەبێت".

لەم نێوەدا هەندێک لەبەرپرسانی ئێستاو پێشوی ئەمەریکا گوزارشتیان لەو مەترسییە کردوە کە درکی پێدەکەن، ئاماژەیان بەوەداوە، "ڕەنگە ڕوسیاو ئێران تەنها بەوەوە نەوەستن کە داتای تۆماری دەنگدەران بەکاربهێنن کە بەردەستیان کەوتوە، بەڵکو ئێران لەڕێی هەڵمەتی ئیمەیڵەکانیەوە بەکاریاندەهێنێت".

نۆرمان ڕۆل بەرپرسی باڵای پێشوی هەواڵگریی ئەمریکا ڕایگەیاند؛ هەوڵەکانی تاران نیشانیدەدات کە ئۆپەراسیۆنەکانی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان‌و کاریگەر ئامێزەکاناین دەردەکەوێت‌و هەروەها وتیشی:"دەستکەوتنی زانیاری دەنگدەران لەڕێی ئێرانەوە کە ڕاپۆرت کراوە جێی نیگەرانییە".

وتیشی:"ئەم داتایانە بەئاشکرا لەبەردەستدابون یان نا، دەستکەوتنی لەلایەن بکەرە ئێرانییەکانەوە کە لەو هەڵمەتانەدا بەشداربون ئاماژە بەوەدەدەن، ئەو بابەتانە کڵێشەی سەرەکی ئەو هەڵمەتانە ئامانجگەلی ئایندەن، ئەگەر وەڵامدانەوەی ئێمە بۆ ئەمە گفتوگۆیەکی ناوخۆیی بێت‌و کەمتر سەنگ بخەینەسەر ئێران، ئەوا یٔیتر لەوە تێدەگەن کە ئەو هەڵمەتانە دەتوانن ئەنجامبدەن بەتێچونێکی کەمەوە".

کاربەدەستێکی ئێستای ئەمریکا بەهۆی هەستیاری بابەتەکەوە بەو مەرجەی کە شوناسی ئاشکرانەکرێت بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، نیگەرانی لەهەوڵەکانی تاران زیاتر دەبێت، هۆشداریدا کە هێشتا ئێران بەدوای تۆڵەکردنەوەی ئەو هێرشەدا دەگەڕێت کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لەمانگی یەکی ئەمساڵدا سەرۆکی لیوای قودسی پاسداران قاسم سولەیمانی کوشت.

لەئێستادا بەرپرسانی هەڵبژاردنی ولایەتەکان داوا لەدەنگدەران دەکەن کە هێمن بن‌و خۆیان بەدوربگرن لەهەر پڕوپاگەندەیەکی بێزارکەر یان بانگەشەی وروژێنەر کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەبێتەوە ئیتر ئایا لەلایەن ئێران یان ڕوسیاوە ئاڕاستەکرابێت یان هەر کەسێکی دیکەوە.

کاربەدەستانی نیشتمانی‌و فەرمانڕەوایانی دەوڵەت لەبەیاننامەیەکدا کە درەنگانێکی ڕۆژی پێنجشەممە بڵاوکرایەوە دەڵێت:"ئامادەبن بۆ هەر هەوڵێکی دەرەکی کە دەیانەوێت تۆویی جیاکاریی بچێنن‌و ڕەوایی یاسایی هەڵبژاردنەکان بێبەها بکەن".

لەدرێژەی وتەکانیدا وتیشی:"هەموو کۆمەڵگەی هەڵبژاردنەکان سەرلەبەر ئامادەن بۆ ئەرکی داهاتومان".

هەندێک لەشارەزایان هەست بەنیگەرانی دەکەن سەرباری ئەوەی ڕۆژی هەڵبژاردن نزیکبۆتەوەو دەنگدەرانی ئەمریکا تاقیدەکرێنەوە وەک ئەوەی پێشتر ڕوینەدابێت.

جۆن سکات ڕایڵستن توێژەری باڵا لەتاقیگەی هاوڵاتی لەقوتابخانەی مۆنک لەزانکۆی تۆرۆنتۆ وتی:"کێشەکە بەڕاستی هەڵخەڵەتێنەرەیە وەک ئەوە وایە هەمومان لەئێستادا لەتاقیگەیەکدابین‌و لەلایەن لایەنە جیاوازەکانەوە تاقیکردنەوەمان لەسەربکەن".

"نازانین دەرئەنجامەکان چۆن دەبن، بەڵام ئەوان واتە (ناحەزەکانی ئەمریکا) نازانن ئەنجامەکان چۆن دەبن، بەڵام زۆر فێردەبن".

وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: ئاسۆ جەبار

سەرچاوە: Voice of America