شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هەموو هەوڵێک بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی و بۆ دژایەتیکردنی دەسەڵاتە فەرمییەکان، لە ژێر هەر فشارێکدا بێت ڕەت دەکەینەوە".
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌دراوه، "تەنیا ئەو ڕاگەیاندراو و بابەتانەی لە سایتی فەرمی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان (https://www.krsc.gov.krd) بڵاودەکرێنەوە، گوزارشت لە ڕای ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکەن و هەر شتێکی تر لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیەدا بێت، دەڕبڕی ڕای فەرمی ئەنجومەنی ئاسایش نییە".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، "هەموو هەوڵێکیش بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی و بۆ دژایەتیکردنی دەسەڵاتە فەرمییەکان، لە ژێر هەر فشارێکدا بێت ڕەت دەکەینەوە. خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە ئەم هەوڵە نەزۆکانە، لە کارەکانمان ساردمان ناکاتەوە و بەردەوام دەبین لە دابینکردنی ئاسایشی هاووڵاتیان و پووچەڵکردنەوە و ڕێگەگرتن لە هەموو هەوڵێکی تێکدەرانە و هەموو ئەوانەی دەستیان لەم کارە تیرۆریستیانەدا هەیە ، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە".
شه‌وی دووشه‌ممه سێ ئه‌ندامی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایانكرد، "ئەندامانی یەکێتی لە ئەنجوومەنی ئاسایش ئاگاداری ئۆپەراسیۆنەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشیی هەرێمی کوردستان بۆ دەستگیرکردنی سێ گرووپ نین".