شارپرێس:
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پابەندین بەبڕیارەکانی حکومەتەوە بۆ بەستنی ماسک بەشێوەیەکی زۆرەملێ لەلایەن هاوڵاتیانەوە".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، "ژمارەیەکی زۆری ستافی پارێزگا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لە ئێستادا".
وتیشی، داوامان له‌فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت كردووه ڕێكه نه‌درێت هیچ كه‌سێك به‌بێ ده‌مامك سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كان بكات، بۆ كه‌رتی تایبه‌تیش به‌هه‌مانشێوه‌یه، وتیشی "پابەندین بەبڕیارەکانی حکومەتەوە بۆ بەستنی ماسک بەشێوەیەکی زۆرەملێ لەلایەن هاوڵاتیانەوە و سزای هه‌ركه‌سێك كه پابه‌ند نه‌بێت".
به‌وته‌ی پارێزگاری سلێمانی، كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌ڵام پێویست ناكات خه‌ڵكی بترسن و ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌ن و جێگه‌ی نه‌خۆشێكی مه‌ترسیدار بگرن.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر باسی له‌وه‌شكرد، "ئاماری تووشبووان به‌وشێوه‌یه بڕوات له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ره‌و به‌رگرییه‌كی گشتی ده‌ڕۆین".