شارپرێس:
ژمارەیەك چەکداری داعش لە جەلەولا لە سێ قۆڵەوە پەلاماری بازگەیەکی هاوبەشی پۆلیسی گەرمیان و سوپای عێراقیان دا و لە ئەنجامدا سەربازێکی سوپای عێراق کوژرا و پۆلیسێکی گەرمیانیش برینداربوو.
كەمێك لەمەوبەر داعش هێرشیكردە سەر بازگەی نەقشبەندی کە لەلایەن پۆلیسی فیدراڵی عێراق و پۆلیسی گەرمیانەوە بەڕێوەدەبرێت، لە ئەنجامی هێرشەکدا پۆلیسێكی فیدراڵی برینداربو هەروەها یەكێكی دیكەشیان كوژرا .
بەگوێرەی زانیارییەكان شەڕەكە ماوەیەك بەردەوامی هەبوە و پۆلیسێكی گەرمیانیش برینداربووە.
هاوكات تائێستا زیانەكانی داعش نازانرێت بەڵام دوای هێرشەكە چەكدارەكان هەڵهاتوون.
هەروەها بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی جەلەولا و باری تەندروستیان جێگیرە و برینەکانیان سوکە.