شارپرێس:
له‌ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا چه‌ند ڕوداوێكى نه‌خوازراو له‌شارى سلێمانى ڕویانداوه‌و پۆلیسى سلێمانیش ڕونكردنه‌وه‌یان له‌باره‌وه ده‌دات، وته‌بێژى پۆلیس ده‌ڵێت:"ژماره‌یه‌كى زۆر تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون‌و به‌بڕیارى دادوه‌ر تاوه‌كو یه‌كلابونه‌وه‌ى كه‌یسه‌كانیان ڕاگیراون"، له‌باره‌ى ڕوداوه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوش كه دوو گه‌نج به‌چه‌قۆ كوژران زانیارى زیاتر ئاشكراده‌كات.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس تێیدا ئاماده‌بوو ڕایگه‌یاند، "شه‌وى ڕابردوو كاتژمێر 10:15 له‌نزیك مزگه‌وتى گه‌وره، شه‌ڕێك له‌نێوان ژماره‌یه‌ك گه‌نجدا ڕویدا، به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س به‌چه‌قۆ برینداربون به‌داخه‌وه به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كانیانه‌وه دواى ئه‌وه‌ى گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ستدا".
وتیشى:"به‌هۆى ئه‌وه‌ى مه‌فره‌زه‌كانمان له‌نزیكى ڕوداوه‌كه بون تۆمه‌تبارى ڕوداوه‌كه هه‌ڵاتن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسه‌وه توانرا ده‌ستگیربكرێن‌و دواتریش دوو تۆمه‌تبارى دیكه‌ش ده‌ستگیركران‌و ئێستا به‌بڕیارى دادوه‌ر ڕاگیراون تائه‌وكاته‌ى دۆسێكه یه‌كلاده‌بێته‌وه، هه‌رچه‌ند دوان له‌ده‌ستگیركراوه‌كان دانیان ناوه به‌تاوانه‌كانیاندا كه ئه‌وان ئه‌و دوو گه‌نجه‌یان كوشتوه".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "ڕۆژى 31ى 10ى 2020 بنكه‌ى پۆلیسى به‌ختیارى ئاگاداركرانه‌وه كه له‌گۆڕه‌پانى یه‌كێك له‌قوتابخانه‌كانى گه‌ڕه‌كى شۆڕشدا كه‌سێك به‌كوژراوى له‌وێیه، پاش چونى تیمه‌كه‌كانى به‌ڵگه‌ى تاوان‌و پۆلیسى به‌ختیارى، ده‌ركه‌وت كه‌سه‌كه عه‌ره‌به، پاش لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌داو ده‌ستكه‌وت‌و توانرا بگه‌ینه ناوى سیانى، به‌ڵام تۆمه‌تبار به‌ره‌و به‌غدا هه‌ڵاتبوو".
نه‌قیب سه‌ركه‌وت زیاتر وتى:"دواتر به‌هه‌ماهه‌نگى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى سلێمانى‌و به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى فیدراڵى به‌غدا، توانرا له‌بازگه‌ى شه‌عب له‌به‌غدا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێت‌و بهێندرێته‌وه بۆ سلێمانى‌و دواتریش دانى نا به‌تاوانه‌كه‌یدا".
له‌باره‌ى چه‌ند ڕوداوێكى دیكه‌ى دزیكردنیشه‌وه ڕایگه‌یاند، "دوو تۆمه‌تبارى دیكه‌ش كه له‌لایه‌ن نه‌هێشتنى تاوانه‌وه ده‌ستگیركراون یه‌كێكیان زیاتر له 25 ماتۆڕسكیلى له‌ناوشارى سلێمانى دزیوه، هاوكات دوو تۆمه‌تبارى دیكه‌ش كه كوردن ده‌ستگیركراون به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ستاون به‌دزینى سندوقى خێرخوازى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا كه بڕێك پاره‌ى تێدابوه".
سه‌باره‌ت به‌كه‌یسى ئه‌و كچه‌ش كه له‌سلێمانى به‌كوژراوى دۆزرایه‌وه‌و په‌یوه‌ندى به‌ڕوداوه‌كه‌ى دوكانه‌وه وتى:"له‌سه‌ر ڕوداوى ئه‌و كچه‌ش كه له‌شه‌قامى بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود به‌كوژراوى دۆزرایه‌وه، زۆر پرسیارده‌كرێت ئاخۆ په‌یوه‌ندى به‌ڕوداوه‌كه‌ى دوكانه‌وه هه‌یه یان نا، ئێمه له‌لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامین‌و زانیارى زۆریشمان كۆكردۆته‌وه، بۆیه ده‌ره‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان ماویه‌تى".