تایبەتمەندییەكنی كۆمپیوتەرە نوێیەكەی ئۆنەر

هەمەڕەنگ

16/11/2020‌ 221 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەم چەند ساڵەی كۆتاییدا، بەرهەمەكانی كۆمپانیای ئۆنەری شوێنكەوتەی هواوی، لە بوارەكانی مۆبایلی هۆشمەند و كۆمپیوتەردا پێگەی خۆی لە بازاڕەكاندا جێگیر كردووە، كۆمپیوتەرە نوێیەكەی ئۆنەر بە یەكێك لە ڕكابەرەكانی كۆمپیوتەرەكانی ئەپڵ دادەنرێت

كۆمپیوتەری  MagicBook 15خاوەنی بۆدییەكە لە مەعدەن و پلاستیك دروستكراوە، شاشەی جۆری IPS بە قەبارەی 15 ئینج بە وردیی  (1920/1080) لەسەر جێگیركراوە و كێشی كۆمپیوتەرەكە 1.53 كیلۆگرامە و دورریەكەی (17/230/358) ملیمە

چارەسەركەری AMD Ryzen 5 3500U ی نەوەی هەشتەم بۆ كۆمپیوتەرەكە جێگیركراوە، ڕامی كۆمپیوتەرەكە 8 گێگابایت و هاردەكەی 256/512 گێگابایتی جۆری SSD یە، توانای پاتری كۆمپیوتەرەكە 65 واتە كە دەتوانێت 8 كاتژمێر كار بكات

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ