گەورە سیناتۆرێكی ئەنجومەنی پیران هۆشداریدەداتە ترەمپ

جیهان

18/11/2020‌ 1694 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوشەممەی ڕابردوو سیناتۆر میتش ماكونێلی سەرۆكی زۆرینەی كۆمارییەكانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا، دۆناڵد تڕەمپی لەئاكامە پڕ مەترسیدارەكانی كشانەوەی هێزەكانی سوپای ئەمریكا لەئەفغانستان‌و عێراق ئاگاداركردەوە.

ماكونێڵ لەوتارێكیدا لەبەردەم ئەنجومەنی پیراندا ئاكامە پڕ مەترسیدارەكانی كشانەوەی سوپای ئەمریكای ڕونكردەوەو پێیوابوو، لەكات‌و ساتی گونجاوی خۆیدا نییە، پێشیوابوو لەوانەیە ئەو هەنگاوە زۆر خراپتربێت لەوكاتەی لەساڵی 2011و لەسەردەمی ئۆبامادا هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق كشانەوەو لەئاكامشیدا بوە هۆكارێك بۆ سەرهەڵدانی داعش‌و هەڵكشانی هەژمونی ئەو ڕێكخراوە تیرۆرستییە لەناوچەكەدا.

ماكنوێڵ ئەوەشی وت:"كشانەوەی سوپای ئەمریكا لەعیڕاق‌و ئەفغانستان واتای ئەوەیە ئەمریكا دەستبەرداری دۆست‌و هاوپەیمانەكانی بوە، ئەم هەنگاوە ڕێگە بۆ بزوتنەوەی تاڵیبان خۆشدەكات هەژمونی خۆی بەسەر ئەفغانستاندا بسەپێنێت، واشدەكات قاعیدەو داعش ڕیزەكانی خۆیان لەعێراقدا ڕێكبخەنەوە".

بەگوێرەی كەناڵی ئاسمانی (سی ئێن ئێن)ى ئەمریكی، پنتاگۆن ڕێنمایی پێگەیشتوە كە پێش هاتنەسەركاری جۆ بایدن دوو هەزار سەرباز لەعێراق‌و 500 سەربازیش لەئەفغانستان پاشەكشە پێبكات.

بەرپرسانی ئەمریكاش پێشبینی ئەوەدەكەن، ئەم هەفتەیە تڕەمپ بڕیارێكی فەرمی دەربكات بەكێشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق‌و ئەفغانستان.

لەلایەكی دیكەشه‌وە تائێستا وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕاستی ئەو ڕاپۆرتانەی پشتڕاستنەكردۆته‌وه‌ كە ڕێنماییەكی لەوجۆرەیان پێگەیشتبێت، ڕاشیگەیاند، "ئەگەر ئەمەش ڕوبدات لەوانەیە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا دۆناڵد تڕەمپ خودی خۆی ئەو بڕیارە ڕابگەیەنێت".

ماكنوێل ئەوەشی وت:"بڕیارێكی بەپەلەی لەمجۆرە دڵی نەیارانی ئەمریكا خۆشدەكات كە ئاواتەخوازن زیان بەئەمریكا بگات، ئەمە جگەلەوەی قاعیدە كە ئێستا لەئەوپەری لاوازی خۆیدایە، ئەو هەنگاوە دەقۆزێتەوەو وەك سەركەوتنێك بۆ خۆی لەقەڵەمیدەدات".

ماكونێڵ كە دۆستێكی زۆر نزیكی تڕەمپە باسی لەوەشكردوە، دیمەنی بارو بارگەتێكنانی سوپاى ئەمریكا لەو دوو وڵاتەدا لەهەموو جیهان دەنگدەداتەوەو پیشاندەدرێت، واش لێكدەدرێتەوە كە ئەمریكا بەزیوەو نەیارە توندڕەووەكانیشی سەركەوتنیان بەدەستهێناوە.

سه‌رچاوه‌: پێگەی ئەلیكترۆنی بەغداد ئەلیەوم
وه‌رگێران: لوقمان حاجى قادر

بەپەلە