ئه‌و دوو پڕۆفیسۆره‌ى ڤاكسینى كۆرۆنایان دۆزیه‌وه‌ كوردن

کوردستان

21/11/2020‌ 6217 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکی بەشی فریاکەوتن لەبەرلین ئاشكرایده‌كات، ئه‌و دوو پڕۆفیسۆره‌ى ڤاكسینى كۆرۆنایان دۆزیه‌وه‌ كوردن، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و دوو پڕۆفیسۆری کۆمپانیای بایۆنتێک، ئەو کۆمپانیا ئەڵمانییەی بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر ڤاکسینێکی کۆرۆنایان بەرهەمهێناوە ژن‌و مێردن، کوردی‌و عەلەویشن".

د. ئەکرەم ناسان سەرۆکی بەشی فریاکەوتن لەبەرلین به‌میدیاى پارتى ڕاگه‌یاندوه‌، "دوو ڤاكسین دۆزراونه‌ته‌وه‌ یەکێکیان لەلایەن کۆمپانیای مۆدێرناو ئەوەی دیکەش لەلایەن کۆمپانیای فایزەرو بایۆنتێک، ئەو ڤاکسینانە هەردوکیان کار لەسەر نەهێشتنی نیشانەکانی کۆرۆناو کەمکردنەوەی ماوەی توشبون دەکەن".

ئاشكراشیكرد، "دوو پڕۆفیسۆره‌كه‌ى كۆمپانیا ئه‌ڵمانیاكه‌ كوردى عه‌له‌وین‌و هاوسه‌رى یه‌كترن، ئه‌وه‌شى وت:"ئەو ڤاکسینەی کۆمپانیای فایزەرو بایۆنتێکی ئەڵمانی بەرهەمیدەهێنن، بەهۆی ئەوەی پێویستی بە70 پلەی ژێر سفری سیلیزییە تاوەکو خەزن بکرێت، ناتوانرێت لەکوردستان‌و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەستبێت، چونکە ئەگەر بشنێردرێت، کەرەستەی بەردەست نییە لەو پلەی گەرمییە نزمەدا هەڵبگیرێت".

ئەو دوو هاوسه‌ره‌ كورده‌ ژنه‌كه‌ ناوى ئۆزلەم تورەجی‌و پیاوه‌كه‌ش ناوى ئوگور ساهینه‌و پڕۆفیسۆرن‌و ژنه‌كه‌ خەڵکی ئەسکەندەرۆنەیەو پیاوه‌كه‌ش خەڵکی مەڵەتەیە.