شارپرێس:
به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاشكرایده‌كات، هه‌فته‌ى داهاتوو بۆچونى خۆیان له‌باره‌ى كردنه‌وه یان نه‌كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خوێندنگه‌و زانكۆكان ده‌خه‌نه‌ڕوو، ئاشكراشیده‌كات، "ئه‌گه‌رى هه‌یه زانكۆكان بكرێنه‌وه، به‌ڵام بۆ خوێندنگه‌كان نه‌خێر".
دکتۆر خاڵس قادر بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لەوەزارەتی تەندروستی حكومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكردوه، تائێستا هیچ بڕیارێكیان لەبارەی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان بۆ سەرەتای مانگی داهاتوو نەداوه، به‌ڵكو هەفتەی داهاتوو بۆچونی خۆمان لەبارەی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دەدەینە وەزارەتی پەروەردە".
به‌وته‌ى د. خاڵس كه بۆ میدیاى پارتى قسه‌یكردوه وتویه‌تى:"بەدوریده‌زانین دەرگای قوتابخانەكان بكرێتەوە، چونكە دۆخی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا كەمێك باش بوە، لەوە دەترسین دەرگای قوتاخانەكان بكرێنەوە دوبارە دۆخەكە خراپ بێتەوە، بۆیە بەدوریدەزانم لەسەرەتای مانگی داهاتوش دەرگای قوتابخانەكان بكرێتەوە، بەڵام بۆ زانكۆكان ئەگەری زۆرە بكرێنەوە".