شارپرێس:
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ی عێراق ئامارى نوێى ژماره‌ى توشبووان و حاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه وگیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند و لە دوێنێوە 2646 تووشبوو چاکبونەتەوە.
لەراگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ی عێراق بڵاویکردەوە: ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا 1786 توشبوو بووه، بەڵام ژماره‌ى چاكبوونه‌وه 2646 حاڵه‌ته و کۆی توشبوان گەیشتە 535 هەزار و 321 کەس.
باسی لەوەشکردووە: ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا 42 حاڵه‌ته، کۆی گشتی گیانلەدەستدان گەیشتە 11 هەزار و 958 کەس.