شارپرێس:
له‌دواى فه‌رمانگه‌ى دادنوسى سلێمانى، فه‌رمانبه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانیش بایكۆتى ده‌وامیان ڕاگه‌یاندو فه‌رمانبه‌رانیشى جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، تا ئه‌وكاته‌ی موچه‌یان پێنه‌درێت‌و ده‌وام ناكه‌ن‌و كاروبارى هاوڵاتیان ڕایی ناكه‌ن.
ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى بۆ په‌یامنێرى شارپرێس ڕاسته‌وخۆ قسه‌یانكردو ته‌ئكیدیانكرده‌وه، ماوه‌ى دوو مانگه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه، به‌و هۆیه‌وه مانگرتن‌و بایكۆتیان لەکار کردن ڕاگەیاندوه‌و هیچ كارێكى هاوڵاتیان ڕایی ناكه‌ن.
باسیان له‌وه‌شكرد، "ده‌وامێكى ڕێك‌وپێك ده‌كه‌ین‌و داهاتێكى زۆرمان هه‌یه، به‌ڵام موچه‌مان نییه، فه‌رمانبه‌رانى ئاو زۆر ماندون، زۆر خزمه‌تى خه‌ڵكیان كردوه، به‌ڵام حكومه‌ت هیچ حسابێك بۆ فه‌رمانبه‌رانى ناكات، بۆیه ده‌وام ناكه‌ین تاوه‌كو موچه وه‌رنه‌گرین".