شارپرێس:
دوای ئەوەی مشتومڕ لەنێوان لیژنەی کاتی بۆ پێشنیارکردنی هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق دروستبوو لەسەر هەندێک مادەی تایبەت بەهەرێمی کوردستانو بەتایبەتیش مادەی ١٤٠، د.بەشیر خەلیل حەداد بەنوسراوێکی فەرمی داوای کۆتاییهێنانی کارەکانی ئەو لیژنەیەی کرد.
بهگوێرهى ڕاگهیهنراوێكى نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كه وێنهیهكى تایبهت بۆ شارپرێس نێردراوه تێیدا دهقى نوسراوێكى د.بهشیر ئاشكراكراوه.
ئاماژه بهوهشكراوه، دوای ئەوەی مشتومڕ لەنێوان لیژنەی کاتی بۆ پێشنیارکردنی هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق دروستبوو لەسەر هەندێک مادەی تایبەت بەهەرێمی کوردستانو بەتایبەتیش مادەی ١٤٠، ئهمڕۆ د.بەشیر خەلیل حەداد بەنوسراوێکی فەرمی داوای کۆتاییهێنانی کارەکانی ئەو لیژنەیەی کرد.
لەنوسراوەکەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا کە ئاراستەی لیژنەی کاتی بۆ پێشنیارکردنی هەموارکردنەوەی دەستور کراوە، داواکراوە لیژنەکە کارەکانی خۆیان ڕاگرنو ڕاپۆرتی کۆتایی ڕادەستی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن.
د.بەشیر حەداد ئاماژەى بەوەشكردوه، "لیژنەی کاتی بۆ پێشنیارکردنی هەموارکردنەوەی دەستور کە بەفەرمانی ژمارە ٢٢١ لەڕۆژى 3ى 11ى 2019 پێکهێنراوه، بهپێى مادهى 142ى دهستورى عیراق ماوەی چوار مانگی لەبەردەمبوو بۆئەوەی پێشنیارەکانی خۆیان لەمەڕ هەموارکردنەوەی دەستور ئامادەبکەن".
ئهوهش ڕونكراوهتهوه، "لەو ماوەیەی پێیاندراو بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناشەوە دەرفەتێکی زیاتریشیان پێدرا، بەڵام ئەو لیژنەیە نەیتوانی لهماوهى دەستوریدا کارەکانی خۆی جێبەجێبکات، بۆیە پێویستە کۆتایی بەکارەکانی بهێنێتو ڕاپۆرتی کۆتایی پێشکەش بەدەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکات".