8 کۆچبەر بەهۆی نوقومبوونی بەلەمەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا

جیهان

28/11/2020‌ 931 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ده‌زگای لوتكه‌ رایگه‌یاند ئێوارەی سێشەممەی رابردوو بەلایەنی کەمەوە 8 کۆچبەر خنکان پاش ئەوەی بەلەمەکەیان ژێرئاوکەوت لە دورگەکانی کەناری ئیسپانیا.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری په‌نابه‌ران بڵاویكرده‌وه‌: لە ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوبەری خزمەتگوزاری سەلامەتی و فریاکەوتنی لانزەرۆتێ، ئێنرکی ئێسپینۆسا ڕایگەیاند کە تیمەکانیان 8 تەرمی کۆچبەرانیان دۆزیوەتەوە، و تا ئەو کاتە 28 ڕزگاربوو هەبووە، هێشتا بەلایەنی کەمەوە بەدوای تەرمێکدا دەگەڕێن.

بەلەمەکە یەکێک بوو لە 17 بەلەمی دیکە کە دورگەکانیان تێپەڕاندبوو، وە نزیکەی 450 کۆچبەر ڕزگارکراون و لە دواییدا کۆچبەرێک گیانی لەدەستداوە.

نوێنەری حکومەتی ئیسپانیا ڕایگەیاندووه‌: "هیچ کام لە کۆچبەرەکان مەلەکردنیان نەزانیوە، و لەوەش بە ئازارتر نیە کە تەرمی ئەو کۆچبەرانە ببینین کە بۆ گەیشتن بە سنورەکانمان گیانیان سپاردووە".

هەروەها هەندێک لە دانیشتووانی دورگەکان شان بە شانی تیمەکانی فریاکەوتن هاوکاری ڕزگاربووانیان دەکرد، زۆرێک لەو کۆچبەرانە نێردراون بۆ بەندەری ئەرگینێگین لە دوورگەی گران کەناریا، لە ئێستاشدا نزیکەی 600 کۆچبەر کە لە نەتەوەی جیاوازن لە کەمپە کاتییەکاندان.8 کۆچبەر بەهۆی نوقومبوونی بەلەمەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا
شارپرێس:
ده‌زگای لوتكه‌ رایگه‌یاند ئێوارەی سێشەممەی رابردوو بەلایەنی کەمەوە 8 کۆچبەر خنکان پاش ئەوەی بەلەمەکەیان ژێرئاوکەوت لە دورگەکانی کەناری ئیسپانیا.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری په‌نابه‌ران بڵاویكرده‌وه‌: لە ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوبەری خزمەتگوزاری سەلامەتی و فریاکەوتنی لانزەرۆتێ، ئێنرکی ئێسپینۆسا ڕایگەیاند کە تیمەکانیان 8 تەرمی کۆچبەرانیان دۆزیوەتەوە، و تا ئەو کاتە 28 ڕزگاربوو هەبووە، هێشتا بەلایەنی کەمەوە بەدوای تەرمێکدا دەگەڕێن.

بەلەمەکە یەکێک بوو لە 17 بەلەمی دیکە کە دورگەکانیان تێپەڕاندبوو، وە نزیکەی 450 کۆچبەر ڕزگارکراون و لە دواییدا کۆچبەرێک گیانی لەدەستداوە.

نوێنەری حکومەتی ئیسپانیا ڕایگەیاندووه‌: "هیچ کام لە کۆچبەرەکان مەلەکردنیان نەزانیوە، و لەوەش بە ئازارتر نیە کە تەرمی ئەو کۆچبەرانە ببینین کە بۆ گەیشتن بە سنورەکانمان گیانیان سپاردووە".

هەروەها هەندێک لە دانیشتووانی دورگەکان شان بە شانی تیمەکانی فریاکەوتن هاوکاری ڕزگاربووانیان دەکرد، زۆرێک لەو کۆچبەرانە نێردراون بۆ بەندەری ئەرگینێگین لە دوورگەی گران کەناریا، لە ئێستاشدا نزیکەی 600 کۆچبەر کە لە نەتەوەی جیاوازن لە کەمپە کاتییەکاندان.