شارپرێس:
بهگوێرهى ڕاپۆرتێكى ئهمریكى، لەچوارچێوەی هەوڵەکانی تورکیا بۆ بەهێزکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلو دهرچون لهههر سزایهكى سهرۆكى نوێى ئهمریكا، لەماوەی ڕابردودا هاکان فیدانی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتە پەیوەندی بەچەند بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە کردوەو كۆبونهوهشیان ئهنجامداوه، بهڵام ئیسرائیل گومانى لهئاساییكردنهوهى پهیوهندیهكانى لهگهڵ ئهنكهره ههیه بههۆى ئهوهى ژمارهیهكى زۆر بهرپرسى حهمماسى فهڵهستینى لهلایهن توركیاوه داڵدهدران،
پێگەی مۆنیتۆری ئهمریكی لەڕاپۆرتێکدا كه سێ سەرچاوە قسهیان بۆ كردوهو داوایانکردوە ناوەکانیان ئاشکرانەکرێت وتویانه:"لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردودا هەردولایەنی تورکیو ئیسرائیلی چەند کۆبونەوەکیان کردوە کە لەیەکێکیاندا هاکان فیدان بەشداربوە، بەڵام باس لەشوێنی ئهنجامدانى کۆبونەوەکە نەکراوە".
مۆنیتۆر ئاشکرایکردوە، گوماندەکرێت لەڕابردوشدا چەندین کۆبونەوەی لەو جۆرە بۆباسکردن لەمەترسییە ئەمنییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسوریاو لیبیاو چەندین کاروباری تر کرابن، بەڵام سەرچاوەکان ئاشکرایانکردوە، گەڕی ئەمجارەی کۆبونەوەکان بەدیاریکراوی مەبەست لێی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان بوە بۆ ئاستی ڕەوانەکردنەوەی باڵیۆزەکان بۆ وڵاتهكانى یهكتر.
لەبهشێكى دیكهى ڕاپۆرتەکەدا هاتوە:"لەئەنكەرە مەترسیی ئەوە هەیە ئیدارەی نوێی ئهمریكا بەسەرۆکایەتی جۆ بایدن لەبەرامبەر کارە دوژمنکارییەکانی ئەردۆغان نەرمی نەنوێنێتو وەک ئیدارەکەی ترەمپ چاوپۆشی لەڕەفتارەکانی تورکیا نەکات".
ڕاپۆرتەکە دەڵێت:"مەترسیی هەرە گەورەی تورکیا ئەوەیە کە بەپێچەوانەی ترەمپەوە، بایدن تورکیا لەسزاکان نەپارێزێت بەتایبەتی بەهۆی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی "ئێس-٤٠٠"ی ڕوسیو ڕۆڵی هاڵک بانکی تورکیا لەهاوکاریکردنی ئێران بۆ خۆدزینەوە لەسزاکانی ئەمریکا بۆسەری، ئەویش لەڕێگای بازرگانی ملیاران دۆلاری زێڕ لەگەڵ تاران".
ههروهك ئهوهش ئاشكراكراوه، تورکەکان گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی بەهێزکردنی پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل، دەرفەتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ ئیدارەی بایدن بۆ ئاسان دەکات.
لای خۆیشیەوە جالیا لیندنستراوس هاوکاری دیاری پەیمانگای ئیسرائیلی بۆ لێکۆڵینەوەکانی ئاسایشی نەتەوەیی باسی لەوەکردوە، دەرفەتی ئەوە هەیە پەڕەی ناکۆکییەکانی نێوان تورکیاو ئیسرائیل دابخرێتو پەرەیەکی نوێ هەڵبدرێتەوە، بەتایبەت بابەتی ڕەوانەکردنەوەی باڵیۆزەکان کە ئەوە لەچوارچێوەی پرۆتۆکۆڵە دیبلۆماسییەکاندا هەنگاوێکی ئاساییە.
لەبەرامبەریشدا یەکێک لەسەرچاوەکان گومانی هەبوە لەوەی ئەو دوو وڵاتە بتوانن پەیوەندییەکانیان بگەیەننەوە ئاستی جاران، لهبهرئهوهى هێشتا تورکیا بارەگای نێودەوڵەتیی بزوتنەوەی بەرگری ئیسلامی فەڵەستینی (حەمماس) بێت.
ئیسرائیل باسى لهوهكردوه، سەدان ئەندامی حەمماس، لەناویاندا کەسانێک هەن کە لەلیستی تیرۆری ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئهمریكادانو ڕۆڵیان هەبوە لەهێرشکردنەسەر ئیسرائیل، لەتورکیا پەناگەیەکی ئارامیان بۆدابینکراوەو بەشێکیشیان ڕەگەزنامەی تورکیان وەرگرتوە.
وهرگێران: لوقمان حاجى قادر
سهرچاوه: پێگەی ئەليكترۆنی تركيا الآن