پێشکەوتنی زانستی.. بە 900 وێنە نەخشەی گەردوون دەکێشرێت

جیهان

04/12/2020‌ 1364 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: ئاکۆ ئاڵی 
ئاژانسی نیشتیمانی ئوستراڵی بۆ زانستەکان رایگەیاندووە کە تەلسکۆبێکی نوێ و بەهێزیان لەناوچە دوورەدەستەکانی ئوسترالیا جێگیرکردووە کە توانیویەتی لەماوەیەکی پێوانەییدا وێنەی ناوچەیەکی فراوانی گەردوون بگرێت و یەک ملیۆن گەلەئەستێرەی نوێ ئاشکرا بکات و دەرگا بەرووی دۆزینەوەی نوێدا بکاتەوە.

تەلیسکۆبە نوێکە لەماوەی تەنیا 300 کاتژمێرێکدا پێگەی 3 ملیۆن گەلەستێرەی نوێ دەستنیشان دەکات، کە لەماوەی رابردوودا ئەو کارە پێویستی بە 10 ساڵ هەبوو.

لەوبارەیەوە گەردوونناس دەیڤید ماککۆنێل کە لە بەشی لێکۆڵینەوەی زانستی و پیشەسازی کۆمۆنوێلس لە ئاسمانی باشوور کە لە ڕوانگەی مورچیسۆن لە ڕۆژئاوای ئوسترالیا کاردەکات، دەڵێت: "ئەو تەلیسکۆبە جیاوازییەکی گەورە درووست دەکات"

ئەوەی وایکردووە ئەم تەلسکۆبە جیاوازبێت بریتییە لە بواری بینینە فراوانەکەیەتی، ئەویش بەبەکارهێنانی ئامێری وەرگری پێشکەوتوو کە ڕێگە بە گرتنی وێنەی پانۆرامی پڕوردەکاریتر و کوالێتی بەرزتری ئاسمان دەدات .

بۆ گرتنی وێنەی ئاسمان، تەلیسکۆبە ئوسترالییەکە تەنیا پێویستی بە لکاندنی تەنیا 903 وێنە هەیە، لەکاتێکدا لەماوەی رابردوودا تەلیسکۆبەکانی تر بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە دەبوو هەموو ئاسمان رووماڵ بکەن و دەیان هەزار وێنە بگرن.

ماککۆنێل بە ئاژانسی رۆیتەرزی وتووە: "ئەو تەلیسکۆبە زۆر لەوانی پێش خۆی هەستیار ترە و دەتوانێت هەموو ئاسمان سکان بکات و شتگەلێکمان پیشان بدات کە هەرگیز پێشووتر نەمان بینیوە".