شارپرێس:
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ خۆپیشاندەرە دەستگیركراوەكانی سلێمانی ئازادكران، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركرابوون.
دوێنێ پێنجشه‌ممه خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازیی و چین و توێژه‌كان له سلێمانی ئه‌نجامدرا و له خۆپیشاندانه‌كه‌دا گرژیی دروستبوو، ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیركران، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش به‌شی دووه‌می خۆپیشانده‌ران كه له زینداندا بوون ئازادكران.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان له خۆپیشدانه‌كه‌ی دوێنێدا زیاتر له 40 برینداربوون و 25 كه‌سیش ده‌ستگیركران، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش دوای ته‌واوكردنی رێكاره یاساییه‌كان بەشی دووەمی خۆپیشاندەرە دەستگیركراوەكانی سلێمانی ئازادكران و له ئێستادا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوێنێ له زینداندا نیه.
لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى دوێنێ لە پەیامێکدا پشتیوانى خۆی بۆ داواکاری خۆپیشاندەران پیشانداو رایگەیاند: "ده‌مه‌وێت دڵنیابن كه من له‌گه‌ڵ داوا حه‌ق و ره‌واكانی ئێوه‌م و پشتیوانی‌تان لێ ده‌كه‌م. وه‌كو سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش له‌وه به‌ئاگاین كه چیتر قبوڵ ناكرێت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، بكرێن به قوربانی گه‌نده‌ڵی و ناڕۆشنی و ململانێ سیاسییه‌كان".