شارپرێس:
ڕێكخه‌ری ژوری ڕۆژنامه‌وانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكرایده‌كات، قسه‌ى جدى كراوه بۆ كۆبونه‌وه‌ى سێ قۆڵى نێوان (بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان‌و یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستان‌و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان) له‌م هه‌فته‌یه یان سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دلێر عه‌بدولخالق ڕێكخه‌ری ژوری ڕۆژنامه‌وانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، زه‌مینه سازیه‌كى باشكراوه بۆ كۆبونه‌وه‌ى سێ قۆڵى‌و له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبونه‌وه ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌گه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا نه‌كرا، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌وه‌شى وت:"قسه‌ى جدى له‌سه‌ر كێشه‌كانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت له‌و كۆبونه‌وه سێ قۆڵیه‌داو داواده‌كرێت كۆتایی به‌نه‌هامه‌تیه‌كانى ژیانى خه‌ڵك بهێندرێت".