لە سلێمانى نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا چۆڵدەکرێن

کوردستان

05/01/2021‌ 760 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی نوێترین ئامارى وەزارەتى تەندروستى ئامارى تووشبوون و گیان لەدەستدانى بە کۆرۆنا کەمى کردوەو لە سلێمانیش نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەو نەخۆشییە دادەخرێت.
لە سلێمانى نەخۆشخانەى شەهید تاهیر والى عەلى بەگ بەهۆى کەمبوونەوەو نەبوونى توشبوانى کۆرۆنا چۆڵ دەکرێت و کارمەندو پزیشکەکانى دەگەڕێنەوە بۆ ئەرکەکانى پێشوویان.
د. ئازاد هەورامى بەرێوەبەری نەخۆشخانەى شەهید تاهیر والى عەلى بەگ بەشارپرێسی رایگەیاند" جاران نەخۆشخان ئەوەندە زۆر بوو سەرجەم بێدەکان پڕ بوون و زۆرجاریش نەماندەتوانى نەخۆش وەربگرین، بەڵام ئێستا خۆشبەختانە نەخۆشخانەکە چۆڵ بووەو هیوادارین کە ڤایرۆسەکەو نەخۆش روومان تێنەکات و نەخۆشخانەکە بۆ هاوڵاتیانى شارەکە سودی ترى لێوەربگرین".

راپۆرتێک لەبارەى چۆڵبوونى نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا:
س.هـ