پێنج سوودی خواردنی شۆکۆلاتە لە ژەمی بەیانیاندا

تەندروستی

08/01/2021‌ 463 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شۆکۆلاتە هەر لەکۆنەوە بۆچارەسەرکردنی چەندین گرفتی تەندوروستیی سوودی لێوەرگیراوە، دەریشکەوتووە یەکێکە لەو ماددە خۆراکیانەی گەلێک سودی تەندرووستیی بۆ مرۆڤ هەیە، لەوچوارچێوەیەشدا پێگەی" بڕیات ساید"ی ئەمەریکی ئاماژەی بە پێنج سوودی خواردنی شۆکۆلاتە لە ژەمی بەیانیاندا کردووە بەم جۆرە:

1- باشکردنی توانا هۆشەکییەکان

لێکۆڵینەوەیەک ئەوەی دەرخستووە کە ئەو کەسانەی هەفتانە یەک جار شۆکۆلاتەی رەنگ تۆخ دەخۆن، ئاستی توانا هۆشەکی و بابەتەکانی پەیوەست بە فێربوون و بیرەوەرییان باشتر بووە.

2- لەدەستدانی کێش

لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە خواردنی شۆکۆلاتە لەبەیانیاندا ڕێگایەکی نموونەییە بۆ لەدەستدانی کێش، ئەویش بەوپێیەی حەزی زۆری بۆ خواردن بەدرێژایی رۆژەکە کەمدەکاتەوە، بەتایبەتی حەزی خواردنی شیرینییەکان.

3- هەستە باشەکانی مرۆڤ بەهێز دەکات

هەندێک کەس هەر کە بەیانیان لەخەو ڕادەبن دۆخێکی مەزاجی خراپیان هەیە، بۆیە دەکرێت لەڕێگای خواردنی شۆکۆلاتەوە هەستی باشی مرۆڤ و دۆخی دەروونییەکەی بەهێز بکرێت

4- مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە

چەندین لێکۆڵینەوە ئەوەیان سەلماندووە کە ئەوانەی رۆژانە شۆکۆلاتە دەخۆن، کەمتر مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و سەکتەی دڵ و مێشکیان کەمتر دەبێت.

5. پشتیوانیکەری راهێنانەکانی بەیانیانە

شوکولاتەی تۆخ ئاستی نایتریک ئۆکسیدی بەرز دەکاتەوە و چاکبوونەوە و گەشە بۆ ماسولکەکان دەستەبەر دەکات ، ئەوەش وا دەکات کە زیادکردنی هەندێک شوکولاتەی تۆخ یان کاکاو بۆ ژەمی بەیانیان پێش یان پاش ڕاهێنانە وەرزشییەکان بیرۆکەیەکی باش بێت .

ئامادەکردن : ئاکۆ ئاڵی


بەپەلە