لێکۆڵینەوەیەکى نوێ.. گۆشتی سوور تەمەنی مرۆڤ کورت دەکاتەوە

تەندروستی

08/01/2021‌ 601 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

زانا بەریتانییەکان بە گۆشتی سوور و بەرهەمەکانی دەڵێن "بەرهەمی کورتکردنەوەی تەمەن"، جەختیشیان کردۆتەوە ئەو خۆراکە مەترسییەکانی مردن لای ئەو کەسانە یاد دەکات کە بەشێوەیەی زۆر دەیخۆن، بەتایبەت لای پیاوان.

بەگوێرەی ئەو لێکۆڵینەوانەی رۆژنامەی "ئێکسپرێس"ی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، خواردنی گۆشتی سوور، بەتایبەت هی گۆشتی بەراز و باکۆن و لوولە قیمە، مەترسی مردن لای پیاوان زیاد دەکەن و لەهەمان کاتیشدا مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک نەخۆشییەکانی دڵیش زیاتر دەکەن.

لەو روەشەوە زاناکان ڕێنماییانداوە بەوەی گۆشتی سوور بە پاقلە و چەرەسات و سپیا بگۆڕدرێت.

لەلایەکی تریشەوە یوری سیڤولاپ پزیشکی زانستە تەندرووستییەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە خواردنی بڕێکی زۆر خواردنەوە کحوولییەکان و بۆماوەیەکی زۆیش مەیترسییەکی کوشندە تووشی مرۆڤ دەکات.

ئەو پزیشکە وتویەتی " خواردنەوەی بڕێکی زۆر کحوول، بەتایبەت لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا، کاریگەریی زۆر مەترسیداری لەسەر پەنکریاس دەبێت و رەنگە ببێتە هۆی درووستبوونی نەخۆشیی توندی هەوکردنی پەنکریاس، کە ئەویش حاڵەتێکی مەترسیدار و کوشندەیە.
ئامادەکردن  : ئاکۆ ئاڵی