شارپرێس:
پزیشکێکی ئەمریکی سێ هەفتە پاش وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنای کۆمپانیای ڤایزەر گیانی لەدەستدا، نهوریجیش ئاشكرایكردوه، دوو ئافرهت پاش وهرگرتنى ڤاكسینهكه گیانیان لهدهستداوهو لهپورتوگالیش كارمهندێكى تهندروستى.
ئاژانسی یو ئێس تودەی بڵاویكردۆتهوه، پزیشکێکی ئەمریکی سێ هەفتە پاش کوتانی بەڤاکسێنی کۆمپانیای ڤایزەر، بەهۆی جەڵدەی مێشکەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەم هەواڵە کە لەپێگە هەواڵییەکانی ئەمریکادا بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەشكراوە، "دکتۆر گێرۆگێری میچێل کە لەناوەندی پزیشکی کەناراوی میامەی کاریکردوە، توشى جەڵدەی مێشک بوه بەهۆی کەمی Plateletsی خوێنەوە، پێشتریش هیچ جۆرە پێشینەیەکی نەخۆشی دیکەی نەبوە".
وەزارەتی تەندروستی فلۆریداش لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، پشکنەرانی پزیشکی شاری میامە لەئێستادا خەریکی لێکۆڵینەوەن لەمردنی ئەو پزیشکە تهمهن 56 ساڵە، چونكه گیانلەدەستدانی پزیشکەكه لەکاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو کارمەندێکی دیكهى ئافرەتی وڵاتی پورتوگال بەناوی سۆنییا ئاسویدۆ پاش 48 کاتژمێر لهوهرگرتنى ڤاکسینی ڤایزەر لەناکاو گیانی لەدەستدا.
هاوكات سەرچاوە هەواڵییەکانی وڵاتی نەرویجیش ڕایانگەیاندوە، دوو ئافرەت پاش بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆمپانیای ڤایزەر گیانیان لەدەستداوە.
وەرگێڕان: یاسین نادر