شارپرێس:
نامەیەکی دڵداری کە سەربازێکی بەریتانی لەماوەی جەنگی یەکەمی جیهانیدا نوسیویەتی، دوای تێپەڕبونی زیاتر لەسەد ساڵ دەگاتەوە دەستی خێزانی ئەو کچەی نامەکەی بۆ نوسراوە.
بەگوێرەی ئاژانسی ئەسۆسیەیشنی بەریتانی، دیڤید بامبرۆ برازای ماری فۆرچن کە نامەکەی بۆ ڕەوانەکراوە وتویەتی:"بەڕاستی جێگای سەرسوڕمانە ئەوکەسانەی نامەکەیان هێناوە ئەو هەموو ماوەیە بەدوای مندا گەڕاون".
نامەکە لەفرۆشگهیەکی فرۆشتنی کەلوپەلە بەکارهاتوەکانی شاری سەندەرلاندی باکور دانراوە، دواتر دەست بەهەڵمەتی گەڕان بۆ نەوەو کەسوکاری ماری فۆرچن کراوە.
دۆزینەوەی بامبرۆی تەمەن ٥٣ ساڵ، لەڕێگای بەکارهێنانی پێگەیەکی تایبەت بەبەدواداچونی رەچەڵەکەکان (ئەنسێستەر) بوە، دواتر لەڕێگای پۆستی ئەلیکترۆنییەوە پەیوەندی پێوەکراوە.
نامەکە لەلایەن جۆرج فۆرچنی هاوسەری مارییەوەو لەکاتی خزمەتکردنی وەک سەرباز لەجەنگی یەکەمی جیهانیدا نوسراوە، بەڵام لەماوەکانی دواترداو لەیەکێک لەجەنگەکاندا کوژراوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی