زێدان نیگەرانە

وەرزش

11/01/2021‌ 386 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زێنەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانى،هۆكاری یەكسانبوونی یانەكەی لەگەڵ یانەی ئوساسۆنا لە جولەی 18 ی خولی ئیسپانی، بۆ خراپی نەگونجاویی كەشوهەوا گەڕاندەوە.

ئەنجامی یاری یانەی ڕیاڵ مەدریدو ئوساسۆنا، بە یەكسانبوونی بێ گۆڵ كۆتایی پێهات، ئەمە بووە هۆكاری ئەوەی زێنەدین زێدان لێدوانی توڕە و گلەیی ئامێز بدات

زێدان رایگەیاندـ ئەوەی لە تواناماندابوو ئەنجامماندا، بەڵام بارودۆخی كەش و هەوا لە بار نەبوو بەو شێوەیە یاری بەڕێوە ناچێت.

ئاماژەى بەوەشکردوە، كاتەكە گونجاو نەبوو، پێویستە یارییەكە دوابخرایە، بەڵام ئەوە كۆتایی پێهات و پێویستە خۆمان بۆ یارییەكەی ڕۆژی چوارشەممە ئامادە بكەین

هاوكات ئەستێرەی كۆرتۆوای گۆڵپارێزی یانەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی بەلجیكا لێدوانی توندی لەسەر ئەو بارودۆخە دا و رایگەیاند، كەش و هەوا زۆر سەخت بوو

ئەستێرە بەلجیكییەكە باسى لەوە کردوە، سوپاس بۆ كارمەندانی یانەی ئوساسۆنە كە یاریگاكەیان بەشێوەیەكی باش ڕێكخستبوو، بەڵام گلەیمان لە یەکێتى تۆپی پێی خولی لیگای ئیسپانى هەیە، ئێمە مرۆڤین نەك بووكەشوشە

شایەنی باسە یەکێتى خولی لالیگای ئیسپانى وەڵامی لێدوانەكانی زێدان و كۆرتۆوای دایەوە و رایگەیاند، ئەمانە تەنها بیانوون، هەرزەكارەكان هەمیشە گلەیی دەكەن

ئێزگەی كاردینا سیری ئیسپانی لێدوانەكانی بڵاوكردووەتەوە و یەکێتیەکە روونیکردەوە، ئەو گلەیی و لێدوانە تۆڕانەی تیمی ڕیاڵ مەدرید، بێڕێزی كردنە بە كرێكارانی یانەی ئوساسۆنا كە بەشێوەیەكی زۆر باش یاریگاكەیان ڕێكخستبوو

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ