شارپرێس:
پەڕەی فەڕمی زۆرانبازیی ئازاد WWE لەڕاگەیەندراوێكدا توشبوونی دۆر ماكنتایری بەڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.
پەڕە تایبەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، پاش پشنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ دۆر ماكنتایری زۆرانباز، دەركەوت هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە.
لەئێستادا ئەو پاڵەوانە كەرەنتین كراوەو هەروەها پشكنین بۆ سەرجەم ئەو پاڵەوانانەی تر ئەنجادەدرێت كە لەو ماوەیەدا ڕووبەڕووی یەكتربونەتەوە.
هەروەها پاڵەوانێتی WWE ڕایگەیاند، ڕووبەڕووبوونەوەی دۆر ماكنتایرو ڕاندی ئۆرتن لەئێستادا ئەنجامنادرێتو بۆ كاتێكی نادیار دوادەخرێت.
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ