شارپرێس:
بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، "راگرتنی دەوامی قوتابخانەكان به‌هۆی موچە نیە، خۆ وه‌زاره‌ته‌كانی تریش مووچه وه‌رناگرن و ده‌وامیش ده‌كه‌ن".
د.سەیوان عەلی، بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ده‌نگی ئه‌مریكای وتووه، "هه‌موو شتێكمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ شکست نه‌هێنێت".
ده‌شڵێت "هەموو ئەگەرێک کراوەیە بۆ ئەوەی پڕۆگرامی خوێندن تەواو بکرێت، ئەمڕۆ بڕیار لەسەر پڕۆسەی خوێندن دەدرێت، ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كردنه‌وه یان نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه".
له‌باره‌ی ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی خوێندن و به‌ستنه‌وه‌ی به پرسی موچه د. سه‌یوان ده‌ڵێت "من ده‌بینم له كوردستاندا مووچه نییه به‌ڵام فه‌رمانبه‌ره‌كان هه‌موویان ده‌وام ده‌كه‌ن".