پێرلۆ بەخراپ باسی یاریزانێكی یۆڤانتۆس دەكات

وەرزش

14/01/2021‌ 330 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پاش بردنەوەی یانەی یۆڤانتۆس بەرامبەر جەنەوا بەئەنجامی 3-2و سەركەوتنی بۆ چارەگی كۆتایی جامی ئیتاڵیا، ئەندریە پێرلۆی ڕاهێنەری یۆڤانتۆس بەمشێوەیە باسی یاریزانێكی یانەكەی كرد.

یانەی یۆڤانتۆس لەگەیمی یەكەمدا دوو گۆڵی لەلایەن دیان كۆلۆسیڤسكی لەخولەكی 2و ئەلڤارۆ مۆراتا لەخولەكی 23 تۆماركردو لەگەیمی دوەمدا یانەی جەنەوا ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.

پاشان لەگەیمی زیادكراوداو لەخولەكی 104، حەمزە رەفیعەی تونسی توانیی گۆڵی سەركەوتن بۆ یانەی خانمە پیرەكە تۆماربكات‌و بتوانێت یانەكەی قۆناغێك لەجامی ئیتاڵیا بباتە پێشەوە.

لەلێدوانێكی ئەندریە پیرلۆی ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆس كە پێگەی فۆتبۆڵی ئیتاڵیا گواستویەتییەوە، دەڵێت:"گەیمی یەكەم زۆر باشبوین، بەڵام لەگەیمی دوەمدا یاریزانان توشی خەمساردی بون".

سەبارەت بەكۆلۆسیڤسكی، كە گۆڵێكی تۆماركردو گۆڵێكی دروستكرد، بەڵام لەگەیمی دوەمدا ئاستی دابەزی، پێرلۆ وتی:"كۆلۆسیڤسكی هێشتا بچوكەو پێویستە ماوەیەكی زۆر لەیانەكە یاری بكات".

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ