شارپرێس:
حكومه‌تى هه‌رێم هه‌وڵده‌دات له‌وزه‌ى خۆر بڕێك كاره‌با بۆ هه‌رسێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێم به‌رهه‌مبهێنێت، له‌سنورى پارێزگاى سلێمانیش كۆمپانیایه‌ك وێستگه‌یه‌كی 200 كیلۆواتی به‌رهه‌مێنانی كاره‌با له‌وزه‌ی خۆر داده‌مه‌زرێنێت، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه زانیارى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ سود وه‌رگرتن له‌به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌وزه‌ی خۆر كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای 200 كیلۆواتی له‌وزه‌ی خۆر بۆ كارگه‌یه‌كی سه‌ر به‌كۆمپانیاكه‌ی داده‌مه‌زرێنێت.
سیروان محه‌مه‌د وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "كۆمپانیای ئاڵا له‌ناوچه‌ی بازیان وێستگه‌یه‌كی كاره‌بای وزه‌ی خۆر بۆ كارگه‌ی ئاوی سلێمانی داده‌مه‌زرێنێت كه له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا توانای به‌رهه‌مهێنانی 200 كیلۆوات كاره‌بای هه‌یه كه نزیكه‌ی 10% بۆ 15%ی كاره‌بای پێویستی كارگه‌كه دابین ده‌كات".
وتیشى:"كۆمپانیاكه هه‌وڵده‌دات به‌شێك له‌پێداویستی كاره‌بای كارگه‌كه‌ی له‌وزه‌ی خۆر دابینبكات، كه وزه‌یه‌كی خاوێن‌و دۆستی ژینگه‌یه".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "كۆمپانیاكه وه‌كو داهێنانێك به‌گوێره‌ى ئه‌و پلانه‌ى هه‌یه‌تى بڕى كاره‌باى به‌رهه‌مهاتوو له‌وزه‌ى خۆر زیاد ده‌كات‌و ته‌واوى ئه‌و كاره‌بایه‌ش بۆ پێوستى ڕۆژانه‌ى کارگه‌که به‌کارده‌هێنێت".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌به‌رده‌ستدان، حکومه‌تى هه‌رێم به‌نیازه بڕى 75 مێگاوات کاره‌با له‌وزه‌ى خۆر بۆ هه‌رسێ پارێزگاکه‌ى هه‌رێمى کوردستان به‌رهه‌مبهێنێت، ئێستاش ته‌نده‌رى پڕۆژه‌که له‌وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێمه.