په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى: ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت ڕاده‌ستبكات ئه‌مساڵ ساڵى خۆشگوزه‌رانى ده‌بێت

کوردستان

17/01/2021‌ 2421 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى له‌به‌غدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم ســــیاســـەتێـــكی حەكیــمانەو ژیــرانە بگرێتـەبەرو نەوت ڕادەستبکات بەپێی ڕێـــکەوتــن‌و پشـــکی خـــۆی بکـــات بــەداینەمۆی بــــوژانەوە‌ی هەرێمی كوردستان، ئەوا ساڵێکی پڕ لەئاسودەیی‌و خۆشگوزەرانـــی بۆ هـــاوڵاتیان‌و موچـــەخۆران فـەراهەمدەکات، ده‌شڵێت:"بـــەپـێچەوانەوە ئەگەر هەروەكو ئێستا بەردەوامبێت، ئـەوا بـەدڵنییایەوە ئەم نەوتە دەبێتە مایەی زیاتر ئازاردان‌و سزادانێکی تــر بــۆ گـــەلەکـــەمان"، ئاشكراشیكرد، سودی نه‌وتى هه‌رێم تەنها بۆ چەند کۆمپانیایەك‌و هەندێک وڵاتە".

هەرێم كەمال ئاغا ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌وتارێكدا سه‌باره‌ت به‌نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان‌و گه‌نده‌ڵیه‌كانى ئه‌و بواره‌ نوسیویه‌تى:"یەکێتی سەرباری کێــشمەکێشــمی زۆرو ئاڵنگاریەکان، بـــەردەوام پشتــگیریی بازاڕی ئازادو هەناردەکردنی نەوت بوە، بەشێـــوەیەکی شـــەفاف‌و تەندروست، چونکە یەکێـتی خۆی بەخاوەنی بیرۆکەی دەرهێنانی نەوت دەزانێت لەپێناو دەستەبەرکردنی ژێرخانی ئابوریەکی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان".

ده‌شڵێت:"بەداخەوە ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابـردوو لەڕاپۆرتی کۆمپانیای (دیلۆیت)مــان بــینی ســـەبارەت بەداهات‌و خەرجیـــەکانی نـــەوت، مـرۆڤ توشی شۆك دەبـێت، ئەگەربێت‌و سەیری شــیكارى داهات‌و خـەرجیەکانی دەرهێنانی نەوت‌و جیـاوازی نێوان هەناردەکردن‌و بــەبازاڕکردنی نــەوت لەگـــەڵ عێراق بکەین".

به‌بڕواى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، "ئه‌وه‌ى ڕویداوه‌ تـــەواو بـــەمـــانـای بەهەدەردانی ئابوری هەرێمی  کوردســـتانە،  بەتـــەواوی پێچەوانەی بەهێزبوونی ئابوریە، دەتوانـــین بڵـــێین نـــەوت لەئێســتادا بەمشێوەیە نە دەبێتە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ خـــەڵکی کوردســـتان‌و نــە بۆ ژێرخـــانی ئابــــوریەکـــی بەهـــێز ، بەڵکـو سودی تەنها بۆ چەند کۆمپانیایەك‌و هەندێــــک وڵاتە، دەرئەنجامیش بـۆتە مایەی سـزادانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەهۆی هەناردەکردنی نەوت‌و ڕێكنەکـــەوتنی حکـومەتی هـەرێم لەگـەڵ بەغدا".

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "ئەگەر حكــــومــەتی هەرێم ســــیاســـەتێـــكی حەكیــمانەو ژیــرانە بگرێتـەبەرو نەوت ڕادەستبکات بەپێی ڕێـــکەوتــن‌و پشـــکی خـــۆی بکـــات بــەداینەمۆی بــــوژانەوە‌ی هەرێم، ئەوا ساڵێکی پڕ لەئاسودەیی‌و خۆشگوزەرانـــی بۆ هـــاوڵاتیان‌و موچـــەخۆران فـەراهەمدەکات، بـــەپـێچەوانەوە ئەگەر هەروەكو ئێستا بەردەوامبێت، ئـەوا بـەدڵنییایەوە ئەم نەوتە دەبێتە مایەی زیاتر ئازاردان‌و سزادانێکی تــر بــۆ گـــەلەکـــەمان".