شارپرێس:
سەرۆککۆماری تورکیا، لەبارەی هێرشكردنەسەر پەکەکە لە شنگال رایگەیاند: "هەمیشە وتەیەکم هەیە، رەنگە شەوێک لە پڕدا بێین".
ئەردۆغان، ئەمرۆ لەلێدوانیكدا بۆ میدیاكان لەبارەی دۆخی شنگال بە رۆژنامەنوسانی ووت، وڵاتەکەی رەنگە خۆی دەست وەرداتە کاروباری ئەو ناوچەیە، بۆ ئەوەی گەریلاکانی پەکەکە لەو ناوچەیە دەربکات.
ئاماژەی بەوەشكرد، "لایەنی تورکیا هەمیشە ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش، دەستەواژەیەک هەیە هەمیشە دەڵێم، رەنگە شەوێک بە سەرسوڕمانەوە بێین".
ئەوەش دوای ئەوەدێت، لەچەند رۆژی رابردوو، خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا سەرانی عێراق و پاشان هەرێمی کوردستانی کرد و لەتویتێكدا رایگەیاند، لەكۆبوونەوەكانی باسی رووبەروبونەوەی پەكەكەی كردووە.