رێبوار بابكەیی: پرۆژەكەی یەكێتی بۆلامەركەزیی ئیداری نییە بەڵكو بۆدروستكردنی هەرێمە و رەتیدەكەینەوە

ڤیدێۆ

23/01/2021‌ 2713 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، پرۆژەی یەكێچتی بۆلامەركەزیی دەستكاریكردنی پرەنسیپەكانی حكومرانییە و بۆ بەهەرێمكردنی پارێزگاكانە دەەشڵێت، ئەگەر ناوەرۆكەكەی هەربەوشێوەیە بێت پارتی رەتیدەكاتەوە. 

رێبوار بابكەیی لەمیانەی بەشداریكردنی لەروماڵێكی تایبەتی شارپرێسدا رایگەیاند، لەرووی مەبەدەئەوە بەپارتی ییەوەلاری نییە لەسەر جێبەجێكردنی لامەركەزیی دارایی كارگێری كە لەكارنامەی كابینەكەی مەسرور بارزانیش هەیە بەڵام بەشێوەیەك بێت كەشۆركردنەوەی دەسەڵات بێت بۆ حكومەتە خۆجێیەكان و كەمكردنەوەی رۆتین بێت. 
 
وتیشی، ئەوپرۆژەی یەكێتی، پێویستی بەهەمواكردنەوەی چەندین یاسای دەستكارییكردنی پرەنسیپەكانی حكومرانییە لەچوارچێوەی  سیستمی فیدراڵیزم و لەبری ئەوەی جەخت بكەنەوە لەسەر ناناوەندێتی كارگێری و دارایی جەختیان لەناناوەندێتی بەرێوەبردن كردووە واتا لەچوارچێوەی فیدراڵیزمی هەرێمی كوردستان هەرێمێكی دیكە هەبێت بەناوی سلێمانی یان هەر شارێكی تر.

رونیشیكردەوە، ئەو پرۆژەیە ئەگەربێت و بێتە پەرلەمان پێویستی بەهەمواركردنەوەی چەند یاسا هەیە لەوانەش یاسای ئەنجومەنی وەزیران، یاسای وەزارەتی دارایی، یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان و یاسای نەوت و غاز و سندوقە داهاتییەكان .

ئەوپەرلەمانتارەی پارتی جەختی لەوەشكردەوە،"ئەگەر پرۆژەكە بەوجۆرە بمێنێتەوە رەنگە سەركردایەتی پارتیمان رەتیكاتەوە". 

بەوتەی رێبوار بابكەیی پرۆژەی یەكێتی بۆ لامەركەزیی ناكۆكە لەگەڵ دەستور و ماددەی 122 ی دەستوری عێراق".
پێشی وایە،"هێندی ئەوپرۆژەیە دەوافعی سیاسی لەپشتە هێندە بۆشۆركردنەوەی دەسەڵات نیە بەڵكو بۆدروستكردنی هەرێمە.