وەزارەتى پێشمه‌رگه بڕیاریدا له‌موچه‌ى ئه‌م مانگه‌وه، موچەی لیوا ھاوبەشەکانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بەبێ هیچ لێبڕینێك دابەشبكات، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هۆكارى دابه‌شنه‌كردنى موچه‌ى لیوا هاوبه‌شه‌كان له‌مڕۆدا ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى خشته‌ى موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه بڵاوكرایه‌وه، ده‌بوو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه موچەی وەزارەتی پێشمەرگەش دابەشبکرێت، بەڵام موچه‌یان پێنه‌دراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كه داوایكرد ناوى ئاشكرانه‌كرێت تایبه‌ت به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "ئه‌گه‌رچى بڕیاربوو ئه‌مڕۆ لیواكانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه موچه وه‌ربگرن، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بڕیاریداوه لیوا هاوبه‌شه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت به‌بێ هیچ لێبڕینێك موچه‌یان پێبدرێت، لیستى موچه ئاماده‌نه‌بوه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕونیكرده‌وه، ئه‌و هێزانه‌ى بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌ت ده‌یانگرێته‌وه، پێكهاتون له 14 لیواى هاوبه‌ش له‌چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا، كه به‌بێ هیچ لێبڕێنێك‌و به‌ڕێژه‌ى له 100% موچه‌كه‌یان پێده‌درێت مانگانه.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "پێشتر شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه داوای له‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردبوو به‌هاوكاریه‌كانى ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان‌و حكومه‌تى هه‌رێم، مانگانه ئه‌و 14 لیوایه به‌بى هیچ لێبڕینێك موچه‌یان پێبدرێت‌و له‌م مانگه‌شه‌وه ئه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌م بڕیاره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، هیچ كام له‌هێزه‌كانى 70و 80ى پێشمه‌رگه ناگرێته‌وه".
ش.هـ