شارپرێس:
مه‌حمود سه‌نگاوى هێرشێكى توند ده‌كاته‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌م حكومه‌ته حكومه‌تێكى فاسیده‌و هه‌قوایه دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى بنێردرێت بۆ دۆزه‌خ"، ده‌شڵێت:"مامۆستا‌و خه‌ڵك هه‌قى خۆیانه داواى مافه‌كانیان بكه‌ن، من پێشیان ده‌كه‌وم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
له‌ساڵیادى كۆچى دوایی مامه ڕیشه‌و له‌ناو گردبونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌ریدا كه به‌وبۆنه‌یه‌وه سازكرابوو، مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، "ئه‌م حكومه‌ته حكومه‌تێكى فاسیده‌و هه‌قوایه دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى بنێردرێت بۆ دۆزه‌خ".
سه‌نگاوى ئه‌وه‌شى وت:"مامۆستا‌و خه‌ڵك هه‌قى خۆیانه بێن‌و داواى مافى خۆیان بكه‌ن، خودى خۆم پێشیان ده‌كه‌وم، به‌ڵام نه‌ك به‌و شێوازه‌ى له‌ڕابردوو بینرا ده‌ست له‌هیچ شوێنێك نه‌پارێزراو هه‌موى سوتێندرا".
ئ.ق