مەسرور بارزانی: سەدان پێشمەرگە لەپێناو ڕزگارکردنی شنگالدا شەهیدبون

کوردستان

07/02/2021‌ 728 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مەسرور بارزانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سەدان پێشمەرگە لەپێناو ڕزگارکردنی شنگالدا شەهیدبون"، ده‌شڵێت:"حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵێکی خستۆتەگەڕ لەپێناو کەمکردنەوەی ئازارو مەینەتی ئێزدیەکان‌و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان".

به‌گوێره‌ى ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ یەكشەممە لەمیانەی پێشوازیکردنی لەنادیە موراد کچە ڕزگاربونی دەستی داعش‌و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ، مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، "سەدان پێشمەرگە لەپێناو ڕزگارکردنی شنگالدا شەهیدبون".

وتوشیه‌تى:"پێویستە دۆخی شنگال ئاسایی بکرێتەوەو هەرێمی کوردستان هەمیشە پشتیوانی لەداوا ڕەواکانی ئێزدییەکان دەکات".

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ نادیە موراد داوایکردوە، بەزوترینکات پێویسته‌ ڕێکەوتننامەی شنگال جێبەجێبکرێت.

نادیە موراد وتویه‌تى:"پێویسته‌ هەوڵەکان چڕبکرێتەوە بۆ دۆزینەوەی کچە ڕفێندراوو شوێنبزرەکانی ئێزدییەکان‌و ئازادکردنیان".