شارپرێس:
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەمیانەی پێشوازیكردنی لەمیانەی پێشوازیكردنی لە میری ئێزیدییەكان جارێكی دیكە داوای جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنی شه‌نگال ده‌كات و دەشڵێت، هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی رێكخراوی چه‌كداری داعشدا، بۆ ئازادكردنی ده‌ڤه‌ری شه‌نگال 500 شه‌هیدی داوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ میر حازم ته‌حسین به‌گ میری ئێزیدیان و ئه‌نجومه‌نی ڕۆحانیی ئێزیدی كۆبوه‌وه.
ئەوەشهاتووە، لەدیدارێكدا، باس له بارودۆخی ئێزیدییه‌كان و ڕه‌وشی شه‌نگال و ته‌حه‌ددیاتی به‌رده‌م ئاساییبونه‌وه‌ی ژیانی ئێزیدییه‌كان له ده‌ڤه‌ری شه‌نگال كرا و میر حازم به‌گ و بابا شێخ عه‌لی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ڕۆحانیی ئێزیدی سوپاسی مه‌سعود بارزانی‌یان كرد كه "له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاری ئێزییدییه‌كان بوه".
داواشیانكرد، هه‌مو تواناكانی بخاته‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی ئێزیدییه‌كان بتوانن به ئاسوده‌یی بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه، كار بۆ ئه‌وه بكرێت كه كۆسپ و ئاسته‌نگه‌كان نه‌مێنن و ڕێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ به زویی جێبه‌جێبكرێت.
هەربەگوێرەی راگەیەندراوەكە، داوایان له‌سه‌رۆكی پارتی كرد، ئێزیدییه‌كان له دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمدا پشك و ڕۆڵی خۆیان هه‌بێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند، هه‌میشه پاڵپشتی داواكاریی ئێزیدیه‌كان بوه، هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه پشت و په‌نای ئێزیدییه‌كان بونه له شه‌ڕی داعشدا بۆ ئازادكردنی ده‌ڤه‌ری شه‌نگال، 500 (پێنجسه‌د) شه‌هیدی داوه.
بارزانی جه‌ختیشی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی شه‌نگال كرده‌وه و داوایكرد، ئێزیدییه‌كان یه‌كڕیزیی ناوخۆیان بپارێزن، ڕێگه نه‌ده‌ن ده‌نگی لابه‌لا و نامۆ زیان له یه‌كگرتویی و شوناس و ئایینی ئێزیدییه‌كان بدات و ده‌بێت ئێزیدییه‌كان مكوڕ بن له‌سه‌ر ماف و داوا ڕه‌واكانی خۆیان.
