شارپرێس:
په‌كه‌كه بووه‌ته ئه‌مری واقع و پێویسته ئه‌مریكا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات و
سزادانی ئه‌و هێزه له‌بیر خۆی به‌رێته‌وه، ئه‌مه بۆچوونی نوسه‌رێكی ئه‌مریكی
ئاگادار له دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، به‌ڵام ئاخۆ ئیداره‌ی بایدن مژده‌ی سه‌رده‌مێكی
نوێی بۆ په‌كه‌كه پێیه؟ یان سه‌رۆك هه‌ركه‌سێك بێت، ده‌بێت به خواستی توركیا
بكات و دژی په‌كه‌كه بوه‌ستێته‌وه؟
هه‌رچه‌نده توركیا لۆبییه‌كی به‌رفراوانی
بۆ كۆكردنه‌وه‌ی دوژمنانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ئه‌نجامداوه، به‌ڵام
به‌بۆچوونی نوسه‌ر و توێژه‌رێكی ئه‌مریكی، په‌كه‌كه سه‌ركه‌وتووبووه له‌وه‌ی به‌سه‌ر
ئه‌و دۆخه‌ی به‌هۆی توركیاوه تیایدا به "گروپێكی تیرۆرستی" ناسراوه
زاڵ‌بێت.
دوای دژایه‌تیكردنی په‌كه‌كه بۆ ماوه‌ی
زیاتر له 40 ساڵ، پێده‌چێت هێشتا هه‌ژموونی سیاسی و سه‌ربازیی په‌كه‌كه له
باشووری كوردستان ڕووی له كزیی نه‌كردبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌ی 40 ساڵه‌دا
زنجیره‌یه‌ك ڕێككه‌وتنی ناوخۆیی، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ له قاڵب په‌كه‌كه ئه‌نجامدراوه،
كه دیارترینیان ڕێككه‌وتنی شه‌نگال بوو له‌نێوان حكومه‌ته‌كانی عێراق و هه‌رێمی
كوردستان.
ساڵی 1997 له‌سه‌رده‌می بیل كلینتۆن،
سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا له‌چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی فرۆشتنی چه‌ك به توركیا،
دژایه‌تی خۆی بۆ په‌كه‌كه و كه‌وتنه ژێر هه‌ژموونی ئه‌نقه‌ره له‌و ڕوه‌وه ڕاگه‌یاند.
مانگی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو به ئامانجی
"گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیریی و ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال" ڕێككه‌وتنێك
له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجامدرا، به‌ڵام وه‌ك مایكڵ ڕۆبن، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس
و توێژه‌ری دیاری ئه‌مریكی باسیده‌كات، ئه‌و ڕێككه‌وتنه جگه له سنوردانان بۆ هه‌ژموونی
په‌كه‌كه هیچی دیكه نه‌بووه.
مایكڵ ڕۆبن، توێژه‌ر له‌زانكۆی ئه‌مریكان
ئینته‌رپرایز له نوسینێكی نوێ‌دا كه له پێگه‌ی "ناشناڵ ئینترێست"ی ئه‌مریكی
بڵاوبووه‌ته‌وه ده‌ڵێت "ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا په‌یوه‌ندییه‌كی
گه‌وره‌ی به دۆخی شه‌نگال وه‌ك ناوچه‌یه‌كی جێناكۆك له‌نێوان ئه‌و دوو حكومه‌ته
نه‌بوو، به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ به‌ربه‌رست دانان بوو له‌به‌رده‌م په‌كه‌كه"
هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی
ساڵانێكه په‌كه‌كه خراوه‌ته لیستی تیرۆره‌وه، به‌ڵام ئێستا هه‌وڵێك هه‌یه بۆ
چاوخشاندنه‌وه‌ی هه‌ندێك وڵات به‌و بڕیاره‌یاندا، دیارترینیان به‌لژیكایه، كه سه‌ره‌ڕای
لۆبی توركیا بۆ ناساندن و هێشتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه وه‌ك "گروپێكی تیرۆرستی"
به‌ڵام به‌لژیكا سەرقاڵی چاوخشاندنه‌وه‌یه به بڕیاره‌كه‌یدا.
له‌پاڵ به‌لژیكا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا ناڕاسته‌وخۆ به بڕیاره‌كه‌یدا چووه‌ته‌وه، ئه‌ویش له‌پرسی هاوكاریكردنی
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و دواتریش دروستكردنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات
(هه‌سه‌ده).
مایكڵ ڕۆبن بۆچوونی وایه "سزادانی
په‌كه‌كه له‌لایه‌ن توركیا و ئه‌مریكاوه كاریگه‌ریی بۆسه‌ر شه‌رعیه‌تی په‌كه‌كه
نییه، به‌تایبه‌ت كه ئێستا جێپێی خۆی قایمكردووه و له دیدی ئێزیدییه‌كانه‌وه،
په‌كه‌كه پارێزه‌ری ئه‌وانه ".
هه‌رچه‌نده ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ،
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا له‌زۆر وێستگه‌دا گورزی گه‌وره‌ی له پڕۆژه‌ی په‌كه‌كه
له‌سوریا و توركیا دا، به‌ڵام ئێستا چاوه‌كان له‌سه‌ر ئیداره‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی
نوێی ئه‌مریكان كه هێشتا له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا بوو دژایه‌تی توركیا و سیستمه
سیاسییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
مایكڵ ڕۆبن پێشنیازی ئه‌وه بۆ ئه‌مریكا
ده‌كات كه سیاسه‌تێكی "زیره‌كانه و واقعی" به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه په‌یڕه‌و
بكات، ئه‌ویش به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر، ئه‌ویش به‌ئامانجی
باشكردنی تواناكانی و تێڕوانینی بۆ دیموكراسیه‌ت.
مایکڵ ڕۆبن به‌توندی ڕه‌خنه له پارتی دیموكراتی كورستان
ده‌گرێت و ده‌ڵێت "ده‌بێت ئه‌مریكا ده‌ستهه‌ڵگرێت له‌وه‌ی له‌چاوی توركیا و پارتییەوە
ته‌ماشای په‌كه‌كه بكات".
ئیداره‌ی نوێی جۆ بایدن ، هه‌رجۆره
مامه‌ڵه‌یه‌كی نوێی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ توركیا ڕاده‌گرێت، به‌تایبه‌ت له پیشه‌سازیی
فرۆشتنی چه‌ك، ئه‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی
توركیا بۆسه‌ر په‌كه‌كه ده‌بێت.
سزادانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئیداره‌ی
دامه‌زراوه‌ی پیشه‌سازی چه‌ك له توركیا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی
هه‌بووه له‌سه‌ر هێرشه ئاسمانییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر په‌كه‌كه له عێراق، هه‌رچه‌نده
هێرشه ئاسمانییه‌كان نه‌وه‌ستاون، به‌ڵام به‌راورد به پێشوو كه‌مبووه‌ته‌وه، ئێستا
توركیا له‌بری ئێف 16، پشت به درۆن ده‌به‌ستێت بۆ هێرشه‌كانی سه‌ر په‌كه‌كه.
هه‌رچه‌نده ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان،
سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ماوه‌كانی ڕابروودا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی
سه‌ربازیی دژی په‌كه‌كه له عێراق و هه‌سه‌ده له سوریا كرد، به‌ڵام چاودێرانی سیاسی
بۆچونیان وایه، هه‌ر هێرشێكی نوێی توركیا له سوریا ده‌بێت له‌ژێر گڵۆپی سه‌وزی
ئه‌مریكادا بێت، ئێستاش كه ئیداره‌ی ئه‌و وڵاته گۆڕاوه به‌دووری ده‌زانن بایدن ڕێگه
به هێرشێكی له‌وجۆره بدات.
له عێراقیش دۆخه‌كه هاوشێوه‌ی سوریایه،
به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق توركیا ناتوانێت ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی گه‌وره
وه‌ك ئه‌وه‌ی پلانی بۆ داناوه له‌مانگی ئاداری ئه‌مساڵ جێبه‌جێبكات.
دۆخی به‌غدا جیاوازه له دۆخی دیمه‌شق،
له به‌غدا هێزه شیعه‌كانی نزیك له ئێران به‌توندی دژی دورخستنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ن
له شه‌نگال، هه‌روه‌كچۆن ئه‌و هێزه سیاسییانه ڕۆڵیان هه‌بووه له‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی
شه‌نگال هه‌ر له‌سه‌ر لاپه‌ڕه بمێنێته‌وه.