کۆڕۆنای گۆڕاوی باشوری ئەفریقیا لەهاوشێوە بەریتانییەکەی بەهێزترە

تەندروستی

17/02/2021‌ 199 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی نوێی توێژەرە فەرەنسییەکان، کۆرۆنای گۆڕاوی ئەفریقیای باشور لەهاوشێوە بەریتانییەکەی بۆ بەرگەگرتنی بەرامبەر بەدژە تەنەکانی مرۆڤ بەهێزترە.

لێکۆڵینەوەکە دەڵێت، تاقیکردنەوەکان دەریانخستوە کە دژەتەنی کەسانی چاکبوو لەڤایرۆسی کۆڕۆنا دەتوانن شێوە بەریتانییەکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەناوبەرن، لەکاتێکدا کاریگەریی دژە تەنەکان لەسەر ڤێرژنەکەی باشوری ئەفریقیا زۆر کەم بوە.

لێکۆڵینەوەکە کە لەلایەن زاناکانی پەیمانگای پاستۆری فەڕەنسییەوە ئەنجامدراوە دەریخستوە دژە تەنەکان دەتوانن کاریگەریی لەسەر هەموو زنجیرەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دابنێن، بەڵام ئەم کاریگەیریەکە لەزنجیرەیەکەوە بۆ زنجیرەیەکی تر جیاوازە، بەشێوەیەک ئەو دژە تەنانە توانیویانە لەکۆی ٨٣ حاڵەتی ڤایرۆسی کۆڕۆنای بەریتانی ٧٩ یان بێکاریگەری بکات، بەڵام لەگەڵ زنجیرەکەی ئەفریقیای باشور کاریگەرییەکەی تەنیا لەسەدا ٤٠ بوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لێکۆڵینەوەکە هێشتا پێویستی بەپێداچونەوەیه‌ لەلایەن پسپۆڕانی تەندروستیی بێلایەن‌و گۆڤارە زانستییەکانەوە، بۆ ئه‌وه‌ى دەرئەنجامەکانی وەک ڕاستییەکی پزیشکی سەیربکرێت.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی