شارپرێس ـ تایبه‌ت:
به‌رپرسێكى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) ئاشكرایده‌كات، توركیا له‌دواى ئۆپه‌راسیۆنیدا له‌چیاى گاره چه‌كى كیمیایی به‌كارهێناوه‌و له‌ڕۆژانى داهاتوشدا ورده‌كارییه‌كه‌ى بۆ ڕاى گشتیی ئاشكراده‌كه‌ن، ده‌شڵێت:"دواى ئه‌وه‌ى توركیا له‌گاره توشى شكستێكى گه‌وره‌بوو، ئێستا ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌یه‌وێت له‌شنگالیش خۆى تاقیبكاته‌وه"، قسه‌یه‌كى به‌رده‌وامى به‌رپرسانى باڵاى تورك به‌بیردێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت:"ئه‌ردۆغان‌و باخچه‌لى به‌رده‌وام جه‌ختده‌كه‌نه‌وه خاكى هه‌رێمى كوردستان موڵكى باپ‌و باپیریانه‌و هه‌ركات بیانه‌وێت ده‌یخه‌نه‌وه ژێر ده‌ستى خۆیان".
كاوه شێخ موس ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) له‌هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ شارپرێس چه‌ند مژارێكى گرنگى ئاماژه‌پێكردو به‌وردى هه‌ڵوێستى پارتى كرێكارانى له‌سه‌ریان نیشاندا.
توركیا هه‌رێمى كوردستان به‌خاكى خۆى ده‌زانێت
شێخ موس له‌ده‌ستپێكى دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ شارپرێس ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، "ئه‌و شه‌ڕه‌ى له‌گاره ڕویدا‌و ئه‌و هێرشه‌ى توركیا كردیه‌سه‌ر ئه‌و چیایه، ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیى هه‌یه به‌و نیازه‌ى توركیا كه ده‌یه‌وێت په‌لامارى شنگالیش بدات، فراوانتریش له‌وه، توركیا هه‌رێمى كوردستان به‌خاكى خۆى ده‌زانێت‌و ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌و له‌بۆنه فه‌رمى‌و نافه‌رمیه‌كانیاندا نایشارنه‌وه‌و ده‌ڵێن: هه‌رێمى كوردستان خاكى باپ‌و باپیرانمانه‌و هه‌ركات بمانه‌وێ ده‌یخه‌ینه‌وه ژێر ده‌ستى خۆمان".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "ئامانجى توركیا له‌و هێرشه بۆسه‌ر گاره فراوانبوو، به‌ڵام نه‌هاتنه‌دى، چونكه ڕوبه‌ڕوى به‌رخۆدانى گه‌وره‌ى گه‌ریلا بۆوه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد، توركیا به‌زویی بڕیارى پاشه‌كشه بدات، جگه له‌مه هێرشى سه‌ر گاره‌و ئه‌و ڕوداوانه‌ى ڕویاندا، زۆر ناكۆكى خسته ناو توركه‌كانه‌وه".
ئامانجێكى دیكه‌ى توركیا ئاشكرابوو
به‌وته‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى په‌كه‌كه، "توركیا له10ى شوبات هێرشیكرده‌سه‌ر گاره، یه‌كێك له‌ئامانجه‌كانى دیكه‌ى ئه‌وه‌بوو له15ى شوبات كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژى پیلانگێڕى دژى ئۆجه‌لان، ڕایبگه‌یه‌نێت له‌هێرشه‌كه‌ى سه‌ر گاره سه‌ركه‌وتوبون‌و به‌ته‌واوى گه‌ریلایان تێكشكاندوه، هه‌وڵیاندا ئه‌و پیلانگێڕیه‌ى 22 ساڵ پێش ئێستا له‌سه‌ر ئۆجه‌لان كردیان، به‌هه‌مانشێوه له‌گاره دوباره‌ى بكه‌نه‌وه، به‌ڵام گه‌ریلا ڕێگه‌ى به‌وه نه‌داو توركیاى تێك‌شكاند".
سوپرایزه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان
وه‌كو باسیكرد، "ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنى توركیا بۆسه‌ر گاره سه‌ركه‌وتوبوایه وه‌كو ئه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان ده‌یوت "سوپرایزمان هه‌یه"، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه هه‌رێمى كوردستانیش ڕوبه‌ڕوى مه‌ترسیه‌كى زۆر گه‌وره‌ى داگیركارى تورك ده‌بۆوه، كه ده‌یانه‌وێت هه‌یمه‌نه‌ى عوسمانى به‌سه‌ر ته‌واوى ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێننه‌وه، به‌ڵام جارێكى دیكه‌ش گه‌ریلا ئه‌و خه‌ونه‌ى له‌باربردو زۆر به‌خراپى تێكشكێندران‌و ڕێگریه‌كى گه‌وره‌شى لێكرا".
ده‌شڵێت:"توركیا زۆر به‌هه‌یبه‌ت خۆى ده‌رده‌خست، به‌ڵام شه‌ڕڤانى كورد بۆ دونیایان سه‌لماند توركیا خاوه‌نى ئه‌و هێزه‌نییه كه وا خۆى نیشانده‌دات، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تێكى لاوازه به‌ڵام، به‌گه‌مژه‌یی خۆى هێرشده‌كاته‌سه‌ر گه‌لان‌و ده‌ستدرێژیه‌كانى په‌ره پێده‌دات، له‌هێرشه‌كانى سه‌ر گاره ئه‌وه ده‌ركه‌وت توركیا وه‌حشێكى گه‌وره‌ى باڵۆنیه كه هه‌واى تێده‌كرێت، له‌گاره گه‌ریلا ده‌رزیه‌كى به‌و باڵۆنه‌دا كرد‌و ته‌قاندى‌و هه‌واى تێدا نه‌هێشت".
ئه‌گه‌ر گاره بكه‌وتایه ده‌ستى توركیا چى ده‌بوو؟
وه‌كو به‌رپرسه‌كه‌ى په‌كه‌كه باسیكرد، "ئه‌گه‌ر بهاتایه‌و توركیا ده‌ستى به‌سه‌ر گاره‌دا بگرتایه، ئه‌وا پیلانگێڕیه‌كانى توركیا له‌سه‌ر خاك‌و گه‌لى هه‌رێمى كوردستان زیاتر درێژه‌ى ده‌كێشاو به‌رنامه‌كانى له‌وێوه ده‌ستیان پێده‌كرد".
دوباره وته‌ى به‌رپرسه توركه‌كانى به‌بیرهێنایه‌وه‌و وتى:"وه‌كو چۆن هه‌میشه له‌بۆنه فه‌رمیه‌كاندا به‌ئاشكرا وتویانه، خاكى هه‌رێمى كوردستان خاكى باپ‌و باپیرانى ئه‌وانه، هه‌روه‌ك چۆن باڵیۆزى پێشوى توركیا كاتێك چوه كه‌ركوك له‌به‌رچاوى میدیاى ناوخۆ‌و نێوده‌وڵه‌تى وتى:"كه‌ركوك شارى باپ‌و باپیرانى ئێمه‌یه"، جگه له‌وكه‌سه، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى سه‌رۆكى پارتى نه‌ته‌وه‌په‌رستى توركیا (مه‌هه‌په)ش به‌ئاشكرا وتویه‌تى:"هه‌ركات بمانه‌وێت ده‌چینه هه‌رێمى كوردستان‌و موسڵ‌و كه‌ركوك‌و ئه‌و خاكه ده‌گێڕینه‌وه بۆ خۆمان".
هه‌وڵه‌كانى توركیا بۆ چونه شنگال
سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵه‌كانى توركیاش بۆ ئه‌وه‌ى بچێته شنگال ته‌ئكیدیكرده‌وه، "ئێمه پێمانوایه پڕۆژه‌ى توركیا بۆ داگیركردنى خاكى هه‌رێمى كوردستان له‌مێژه شكستیهێناوه، چونكه كاتێك داعش له‌شنگال تێكشكێندرا، به‌واتاى تێكشكاندنى توركیا بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى داعش پڕۆژه‌ى توركیا بوو، ئه‌گه‌ر داعش بیتوانیایه سه‌ركه‌وتوبێت، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه توركیا ده‌ستى به‌سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌گرت‌و ئێستا له‌شنگال ده‌بوو".
گرنگى شنگال بۆ كورد‌و توركیا
كاوه شێخ موس ئه‌وه ڕونده‌كاته‌وه، "شنگال، ڕۆژئاواى كوردستان‌و باشورى كوردستان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، بۆیه هه‌موو ئامانجى توركیا شنگاله، چونكه له‌وێوه ڕۆژئاواشى داگیرده‌كات، به‌ڵام له‌ڕۆژئاواو له‌شنگالیش شكستى پێهێندراوه توركیا هیچ سه‌ركه‌وتوو نابێت".
په‌كه‌كه بیانوه بۆ په‌لاماردان
به‌وته‌ى شێخ موس، ده‌وڵه‌تى توركیا‌و ئه‌ردۆغان ده‌یانه‌وێت به‌بیانوى بونى په‌كه‌كه‌وه شنگال به‌ئامانج بگرن، به‌ڵام "ئێمه باشده‌زانین كه ئه‌وه ڕاست نییه، چونكه گه‌ریلاى په‌كه‌كه له‌شنگال بونیان نییه‌و دووساڵ به‌ر له‌ئێستاو دواى نه‌مانى مه‌ترسیه‌كانى داعش له‌عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان، په‌كه‌كه به‌ڕه‌سمى به‌حكومه‌تى عێراق‌و ڕاى گشتىی ڕاگه‌یاند كه له‌شنگال ده‌كشێته‌وه‌و پاراستنى ناوچه‌كه ده‌سپێرن به‌هێزه‌كانى هه‌رێم‌و عێراق، دواى ئه‌وه‌ش عێراق‌و هه‌رێمیش پێشوازیان له‌و هه‌نگاوه‌ى په‌كه‌كه كرد‌و ته‌نانه‌ت حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى حكومه‌تى ئه‌وكاتى عێراق به‌فه‌رمى وتى: ئێمه سوپاسى په‌كه‌كه ده‌كه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ى گه‌لى عێراقى له‌داعش پاراست".
"بیانوى بۆ په‌لاماردان هه‌یه"
به‌وته‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى په‌كه‌كه، "ئه‌گه‌ر قسه‌ش له‌سه‌رئه‌وه هه‌یه گوایه په‌كه‌كه شنگالى داگیركردوه، ئه‌وه ڕاست نییه‌و ئێمه وه‌كو په‌كه‌كه هیچ كات نه‌مانویستوه‌و ئامانجمان داگیركردنى هیچ شوێنێك له‌هه‌رێمى كوردستان نه‌بوه‌و ناشبێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى توركیا ده‌یڵێت پڕوپاگه‌نده‌یه، ئاشكراشه، حكومه‌تى ئه‌ردۆغان هه‌ركات مه‌به‌ستى بێت ناوچه‌یه‌ك داگیربكات یان له‌شكركێشى بكاته‌سه‌ر، كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تى بێبنه‌ماى یه‌ك له‌دواى یه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه په‌كه‌كه‌ش خۆى وه‌ك به‌هانایه‌ك ده‌بینێت بۆ له‌شكركێشى توركیا بۆسه‌ر شنگال، كه له‌ڕاستیدا زۆر بێبه‌هایه".
ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌و هێزانه‌ى ئێستا له‌شنگال ده‌ژین، خه‌ڵكى ڕه‌سه‌نى شنگالن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشاردرێته‌وه، كه ئه‌وان زۆر دڵسۆزى په‌كه‌كه‌ن، ئه‌مه هه‌ر له‌شنگال نییه، به‌ڵكو هه‌موو گه‌لى كورد له‌كوردستان حه‌ز به‌بونى په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، ته‌نه‌نات ئه‌و كوردانه‌شى له‌ئه‌فریقیاو ئه‌وروپاش ده‌ژین، حه‌ز به‌بونى په‌كه‌كه ده‌كه‌ن".
زیاتر له‌و ڕوه‌وه وتى:"ئامانجى ده‌وڵه‌تى توركیا له‌شنگال په‌كه‌كه نییه، ڕاسته حه‌ز به له‌ناوبردنى په‌كه‌كه ده‌كات، به‌ڵام په‌كه‌كه له‌شنگال نییه، ئیتر بۆ هێرشیده‌كاته‌سه‌ر، به‌ڵام له‌ڕاستیدا هێرش بۆسه‌ر شنگال جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌یه‌كى دورودرێژى توركیا كه زیندوكردنه‌وه‌ى خه‌لافه‌تى ده‌وڵه‌تى عوسمانیه كه خۆى ده‌بینێته‌وه له‌داگیركردنى هه‌رێمى كوردستان‌و خاكى عێراقدا ده‌بینێته‌وه".
"دواى گاره شنگال په‌ند به‌توركیا ده‌دات"
به‌رپرسه‌كه‌ى په‌كه‌كه هۆشداریی به‌توركیاداو وتى:"دواى ئه‌وه‌ى له‌گاره توركیا توشى ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه بوو، ئێستا توركیا ده‌یه‌وێت له‌شنگالیش خۆى تاقى بكاته‌وه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌وڵى داگیركردنى شنگال بدات، گه‌مژه‌ییه، چونكه دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه ڕوبه‌ڕوى به‌رخۆدانێكى گه‌وره‌ى گه‌لى كورد‌و عێراقیش ده‌بێته‌وه له‌شنگال كه زۆر له‌گاره خراپترى به‌سه‌ردێت، چونكه له‌كاتێكدا گه‌لى كوردى لێ ده‌ژى‌و به‌گشتیش به‌خاكى عێراق ناسراوه كه‌واته هه‌م گه‌لى كورد‌و هه‌میش گه‌لى عێراقیش ڕوبه‌ڕوى توركیا ده‌بنه‌وه".
"توركیا ده‌ست له‌هیچ ناپارێزێت"
وه‌كو شێخ موس ئاماژه‌ى پێكرد، "ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین توركیا كاتێك به‌گازى كیمیاوى دیله‌كانى خۆى لاى ئێمه كوشت، كه‌واته ئه‌مه په‌یامه‌و ده‌ڵێت:"ده‌ست له‌هیچ كه‌س ناپارێزم‌و ئه‌وه‌ى بمه‌وێت به‌مشێوه‌یه ده‌یكوژم، له‌ڕۆژانى داهاتوشدا وه‌كو هه‌په‌گه به‌وردى هه‌م به‌ڤیدیۆو هه‌میش به‌وێنه چۆنێتى به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایی له‌دژى دیله‌كان‌و گه‌ریلا له‌چیاى گاره بۆ ڕاى گشتیی ئاشكراده‌كه‌ین".