شارپرێس:
حه‌شدى شه‌عبى ھێزێكى زیاتر ده‌باته شنگال فه‌رمانده‌ى هێزه‌كه‌ش ڕونكردنه‌وه ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بۆ پارێزگاریكردنه له‌سنوره‌كانى شنگال تاوه‌كو داعش دزه نه‌كاته‌وه ناوچه‌كه".
به‌گوێره‌ى هه‌واڵى میدیا عێراقیه‌كان، حه‌شدى شه‌عبى هێزێكى زۆرى (فه‌وجى سێ)ى بردۆته قه‌زاى شنگال‌و له‌ده‌وروبه‌رو ناوه‌ندى قه‌زاكه بڵاوه‌ى پێكردون.
له‌وباره‌یه‌وه خزەیر مەتروحى فەرماندەی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌سنورى نه‌ینه‌وا وتویه‌تى:"سه‌ربارى پابه‌ندیمان بەڕێککەوتنی شنگال، فه‌وجى سێى حه‌شدمان جوڵه پێكرد به‌ئاراسته‌ى شنگال بۆ ڕێگریكردن له‌دزه‌كردنى داعش بۆ سنوره‌كه".
وتوشیه‌تى:"هێزه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ى ناوه‌ندى قه‌زاكه‌یه‌و براونه‌ته ڕۆژئاوای نەینەوا بۆ ئەوەی ناوچە لەهەر هێرش‌و په‌لامارێكى داعش بپارێزرن‌و هه‌موو ئه‌و ڕێگه‌یانه‌ى كه ئاواره‌كان پێیدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه پارێزراوبن".
دوێنێ هەینی حەشدی شەعبی بڵاوکردنەوەی هێزى زیاترى خۆى لەقەزای شەنگالی سەر بەپارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند، هەرچەندە ڕێککەوتنی نێوان بەغداو هەولێر هه‌یه بۆ چونه ده‌ره‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و هێزانه، به‌ڵام حه‌شد ژماره‌ى هێزه‌كانى زیادكرد.
ڕۆژى 9ی ئۆکتۆبەرى 2020 هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق‌و هه‌رێم ڕێكه‌وتنى ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگالیان واژۆكرد، به‌گوێره‌ى ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ش جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر چونه ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى‌و په‌كه‌كه بۆ ئاساییبونه‌وه‌ى دۆخى شنگال.
سه‌ربارى سوربونى عێراق له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ڕێكه‌وتنه‌كه، به‌ڵام حکومەتی هەرێم نایشارێته‌وه، عێراق جدى نییه له‌جێبه‌جێكردنى، چونكه حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:"هه‌م حه‌شدو هه‌میش په‌كه‌كه ژماره‌ى هێزه‌كانیان زیاتر كردوه له‌سه‌نته‌رى قه‌زاكه‌و ده‌ره‌وه‌ى قه‌زاكه‌ش".
ش.هـ