شارپرێس:
كۆمپانیای Geely چینی زانیاری لەسەر ئۆتۆمبێلە 4*4 ی بڵاودەكاتەوە كە گەورەترینو ئۆتۆمبێلی كۆمپانیاكەیەو تایبەتمەندی ناوازەی هەیە.
بەپێی زانیارییە دزەپێكراوەكان، ئۆتۆمبێلەكە لەژێر ناوی KX11 ڕادەگەیەنرێتو لەسەر پلاتفۆڕمی Compact Modular Architecture دروستكراوە كە كۆمپانیای ڤۆڵڤۆ دروستیكردوە.
ئۆتۆمبێلەكە لەشێوەدا لەئۆتۆمبێلی Hyundai Santa Fe دەچێت، درێژییەكەی 4 مەترو 77 سانتیممەترە، پانییەكەی 189 سانتیممەترو بەرزییەكەی 168 سانتیممەترە.
لەناوەوەی ئۆتۆمبێلەكەدا، شاشەیەكی لەمسی پێشكەوتوو هەیە، كە لەڕێیەوە دەتوانرێت مەڵتی میدیا بەكاربهێنرێتو چوار دەوری ئۆتۆمبێلەكە لەڕێگەی كامێرای بچوكەوە ببینرێت.
ئەم ئۆتۆمبێلە بەفەڕمی لەبەهاری ئەمساڵ ڕادەگەیەنرێت، ئۆتۆمبێلە چینییەكە خاوەنی بزوێنەرێكی بەنزینی جۆری تۆربۆ دەبێت بەكێشی 218و238 ئەسپ.
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ