حکومەتى عێراق: پشکى هەرێم بەربەستى سەرەکییە لەبەردەم بودجەدا

کوردستان

23/02/2021‌ 737 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، گرێ کوێرەی بەردەم بودجە پشکی کوردە و ڕێککەوتن لەسەر هەموو بڕگەکانی بوجە کراوە جگە لە پشکی هەرێم.

حەسەن نازم، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ھەفتانەی خۆیدا ئاماژەی بەوەكرد، گرێ کوێرەی بەردەم پرۆژە یاسای بودجەی عێراق پشکی ھەرێمی کوردستانە

وتیشی، لەسەر ئاستی باڵا بەردەوام دەبین لە کۆبونەوە تا چارەسەری ئەو پرسە بکەین.
لەبارەی بەرزبونەوەی ڕێژەی توشبوان بە کۆرۆنای نوێ وتەبێژی حكومەتی عێراق وتی، داوامان لێدەکرێت هەنگاوەكان توندتربکەین.
هەر لەكۆنگرە رۆژنامەوانیەكە لەبارەی سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق وتی، سەردانەكە مێژوویە و بە شیوەیەکی باش خۆمان بۆی ئامادەکردوە.


نوێ دەكرێتەوە...