شارپرێس:
له‌سه‌ر داوای كۆماری ئیسلامی ئێران، سبەی هاتوچۆی گه‌شتیاران له سنوری باشماخه‌وه بۆهەرێم بۆماوەی دووهەفتە رادەگیرێت.
لەراگەیەندراوێكدا كونسوڵخانەی ئێران لەسلێمانی ئاماژەی بەوەكردوە، هاوڵاتیانی هه‌رێمی‌کوردستانی و هاونیشتیمانیانی ئێران ئاگادار ده‌کەینەوە که به بڕیاری ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆرۆنا هاتوچۆی گه‌شتیاران له سنوری باشماخه‌وه له رۆژی پێنجشه‌مه ٢٥ی شوباتەوە بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته راده‌گیرێت.
ئاماژەبەوەشدراوە، به بڕیاری ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆرۆنای پارێزگای کرماشانیش، هاتوچۆی‌هاوڵاتیان له سنوری په‌روێزخانه‌وه ڕاگیراوه.
هەربەگوێرەی راگەیەندراوەكە، سنوره ناوبراوه‌کان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌هاوڵاتیانی عێراقی و ئێرانی بۆ وڵاته‌کانیان کراوه ده‌بێت.
كونسوڵخانەی ئێران لەسلێمانی رونیشیكردووەتەوە، به‌م هۆیه‌وه پێدانی ڤیزا له سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران له سبه‌ینێ پێنجشه‌مه ٢٥ی شوباته‌وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته راده‌گیرێت.
ئاشكراشیكردووە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی شۆفێرانی ترانزێت له سنوره‌کانه‌وه به ره‌چاوکردنی پرۆتۆکۆله ته‌ندروستیه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت.