شارپرێس:
رۆژنامه‌ى نیۆرك تایمزى ئه‌مریكى ڕایگه‌یاندوه هێرشه ئاسمانیه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى ئه‌مریكا بۆسه‌ر گروپه‌كانى مزیك له ئێران بچوك بوه‌و ته‌نها له ڕێگه‌ى به‌ردانه‌وه‌ى بۆمبێك بوه.
رۆژنامه‌ى نیۆرك تایمز ئاشكرایكردوه، هێرشه ئاسمانیه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى ئه‌مریكا له سنوره‌كانى سوریا‌و عێراق به‌ردانه‌وه‌ى بۆمبێكى بچوك بوه بۆسه‌ر چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ك.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، كاردانه‌وه‌كه كاردانه‌وه‌یه‌كى بچوك و سنورداربوه.
به‌رپرسانى پنتاگۆن گۆمه‌ڵێك ئامانجیان خستۆته به‌رده‌ست جۆبایدن سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكاو له كۆتایدا بڕیارى له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه بچوكه‌ى شه‌وى ڕابردوو داوه.
وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا لۆید ئۆستن له‌باره‌ى هێرشه‌كانى شه‌وى ڕابردوو ده‌ڵێت، هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر ئامانجێكى دیاریكراوبوه كه به‌وته‌ى ئه‌و ئه‌و ئامانجه پێشتر ده‌ستى هه‌بوه له هێرشكردن بۆسه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق و ده‌رباره‌ى زیانه‌كانیش ڕایگه‌یاند له داهاتوو زیانه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
ئ.ق