شارپرێس:
نه‌دا شاكر جه‌وده‌ت، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابوریی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایدەگه‌یه‌نێت، عێراق تاكه وڵاته گفتوگۆی بودجه‌كه‌ی چوار مانگی خایاندووه.
نه‌دا شاكر جه‌وده‌ت به میدیای عێراقیی وتووه "هه‌رێمی كوردستان هۆكاری دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عێراقه، به‌وه‌ش ملیاران دۆلار له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌وێت كه به‌هۆیه‌وه كێشه بۆ پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستده‌بێت".
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره "له‌هیچ وڵاتێكدا ناكرێت چوار مانگ گفتوگۆ له‌سه‌ر ورده‌كاریی بودجه بكرێت جگه له‌عێراق، دواتریش به ناكۆكی قوڵ و بایكۆتی سیاسی یان پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا بێینه ده‌ره‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی و ئابووریی له‌په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، "پێداگریی هێزه كوردییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیان، سوربوون له‌سه‌ر ڕاده‌ستنه‌كردنی نه‌وت به‌بێ پاره‌ی قه‌رزی كۆمپانیاكان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، هۆكاری دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2021ـی عێراقه".