شارپرێس:
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه پێكده‌هێنێت له‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى له‌نه‌خۆشخانه‌كانى تایبه‌ت به‌كۆرۆنا له‌هاوڵاتیان وه‌رگیراوه، وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت:"پاره‌ى زیاده له‌هاوڵاتیان وه‌رگیراوه‌و بۆیان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تى هه‌رێم، "لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەوەزارەتی تەندروستی پێکهێنرا بۆ پێداچونەوە لەسەر ئەو بڕە پارەیەی لەنەخۆشانی کۆڕۆنا وەرگیراوە لەلایەن نەخۆشخانە ئەهلیەکان بەجۆرێک کە پارەی زیاتریان لێوەرگیراوە لەو بڕەی کە وەزارەتی تەندروستی دیاریکردبوو".
ئه‌وه‌شى نوسیوه:"دوای تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەزارەتی تەندروستی بەدوو قۆناغ بڕیاریدا نەخۆشخانە ئەهلییەکان داشکان بکەن بۆ توشبوانی کۆرۆنا، سەرەتا داشکان بەڕێژەی 25%و دواتر بەڕێژەی 50%.".
ته‌ئكیدیكردۆته‌وه، "هەندێک نەخۆشخانە پێچەوانەی بڕیارەکان خەرجی زیاتریان لەنەخۆش وەرگرتوە، بۆیه لیژنەکە سەردانی هەموو نەخۆشخانەکان دەکات".
به‌وته‌ى حه‌وێزى، "تەنها لەیەک نەخۆشخانەی ئەهلی دەرکەوتوە پارەی زیادە لە33 نەخۆش وەرگیراوە کە دەکاتە بڕی زیاتر لە 116 هەزار دۆلار بەرامبەر بە 169 نۆ ملیۆن دینار کە لەئەمڕۆوە بۆ هاوڵاتیان دەگەڕێندرێتەوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، "لیژنەکە بەردەوامە لەپێداچونەوەی هەموو نەخۆشخانەکان‌و بەدواداچون بۆ ئەو سکاڵایانە دەکەن كە لەسەر ئەو نەخۆشخانانە هەیە، هەر نەخۆشخانەیەک سەرپێچی کردبێت‌و پارەی زیادەی وەرگرتبێت، دەگەڕێندرێتەوە بۆ نەخۆش".